به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات ئێران و روسیا 16رێككه‌وتننامه واژۆ ده‌كه‌ن، له‌ناو رێككه‌وتننامه‌كانیشدا هاوكاری ئه‌تۆمی و لابردنی ڤیزای هه‌یه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: رێككه‌وتنێكی تر له‌نێوان كۆمپانیای گازبرۆمی روسی و كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی ئێران واژۆكرا بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی ئێران، هه‌روه‌ها كۆمپانیای روس جیۆلۆجیا و كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی ئێران رێككه‌وتننێكیان واژۆكرد كه تایبه‌ته به پاڵاوتنی نه‌وت، و وه‌زاره‌تی وزه‌ی هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد سه‌باره‌ت به بازرگانیكردن به وزه‌ی كاره‌باییه‌وه.
یه‌كێكی تر له رێككه‌وتنه‌كانی نێوان تاران و مۆسكۆ پرسی گۆڕینی هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێرانه بۆ گۆڕینی وزه‌ی كاره‌بایی،هه‌روه‌ها روسیا و ئێران رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد له‌سه‌ر لابردنی ڤیزا له‌نێوان هاوڵاتیانی یه‌كتر و گروپه گه‌شتیاریه‌كان.
لای خۆیه‌وه ڤلادیمێر پۆتن رایگه‌یاند ده‌كرێت مۆسكۆ فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی جۆری سوخوی سوپه‌رجیت ی مام ناوه‌ند و هه‌لی كۆپته‌ری تایبه‌ت به‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی راده‌ستی ئێران بكات.