بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا بەشار جەعفەری، سەرۆکی شاندی حکومەتی سوویا لە گفتوگۆكانی جنێڤ: رایگەیاند، شەڕی تیرۆر بە رێگەی کردنەوەی دوکان بۆ شەڕی دژ بە داعش نابێ، تاکە رێگەی لەنێوبردنی داعش ئاوئاهەنگییە لەگەڵ سوپای سووریا.
دەقی پرسیار و وەڵامی ڕۆژنامە وانەکە بۆ بەشار جەعفەری، سەرۆکی شاندی حکومەتی سوویا
دکتۆر هەڵوێستی ئێوە سەبارەت بە هاوئاهەنگی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ دەستپێکردنی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە چییە؟ ئایا ئێوە وەکو کۆماری عەرەبی سووریا بەشدارن؟
بەشار جەعفەری: ئێمە پێشوازی لەهەر لایەنێک دەکەین کە بە پاکی هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا بکات و فەرامۆشی نەکات بۆ شەڕی داعش. شەڕی تیرۆر بووەتە ئەرکێکی جیهانی و بەتەنها ئەرکی ئەمریکا، بەریتانیا، عێراق و سووریا نییە. شەڕی داعش پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەکە، بەڵام بەشێوەیەکی بێخەوش و بابەتی، من 30 ملیۆن هێڵ بەژێر هەردوو بابەتەکەدا دێنم.
بەڵام دەستێوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا لە خاکی ئێمەدا. دووەم، پێدانی چەکی ئەمریکی بە هەندێ لە گرووپەکان. سێ، پشتگیریکردنی ئەو گرووپانەی کە تەحەدای حکومەتی سووریا دەکەن. هەموو ئەمانە خزمەتی شەڕی دژ بە تیرۆر ناکەن.
شەڕی تیرۆر بە رێگەی کردنەوەی دووکان بۆ شەڕی دژ بە داعش نابێ، تاکە رێگەی لەنێوبردنی داعش ئاوئاهەنگییە لەگەڵ سوپای سووریا.
چەند مانگێكە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بەسەرۆكایەتیی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG، بەهاوكاریی و پاڵپشتی ئەمریكا دەستیان بە كۆنترۆڵكردنەوەی دەوروپەری شاری رەققە، پایتەختی خەلافەتی داعش كردووە.
تەڵال سەلۆ، گوتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات رۆژی هەینی 24-3-2017، بە رۆژنامەی وەتەنی سووری رایگەیاندووە، دوای 15 رۆژی دیكە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە دەستپێدەكات. گوتووشیەتی، ئەوان هیچ كێشەیەكیان نییە هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریا بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە بكەن.