هه‌زاران كه‌س له‌لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد و داوای چاكسازی و گۆڕینی یاسا و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و موقته‌دا سه‌دریش داوای له خۆپیشانده‌ران كرد به‌ردوامبن له خۆپیشاندانی ئاشتیانه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: له وتارێكیدا كه‌له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌راندا پێشكه‌شیكرد موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه به‌لاَم له‌و هه‌ڕه‌شانه ناترسێت داواشی له‌لایه‌نگرانی كرد به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
داواشی له‌خۆپیشانده‌ران كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا جارێكی تر ده‌نگ به سیاستمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان نه‌ده‌نه‌وه وتیشی ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرته‌به‌ر و به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌كی ئه‌منیش، 6 پرد و 30 شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌غدا داخراون.














.............