چه‌كدارانی داعش هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كانی شه‌نگال و فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌به‌شه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعشیان تێكشكاندوه‌و فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریكردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه‌شیان خستوه‌ته خواره‌وه.
بەپئی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا :زه‌رده‌شت شه‌نگالی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال یه‌به‌شه راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش به چه‌كی قورس و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر گوندی مادیبان و ته‌ورا و گونده‌كانی سكین و هایاڵ به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌و یه‌ژه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه تێك شكێنراون.
وتیشی: له هێرشه‌كه دا چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌به‌شه به‌كارده‌هێنا.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێزه‌كانیان فرۆكه‌یه‌كی چاودێریكردنی داعشیان له گوندی ته‌وره خستوه‌ته خواره‌وه كه چه‌كدارانی داعش بۆ وێنه‌گرتن و چاودێریكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانان به‌كاریانده‌هێنا.