دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی كاروانێكی زیاره‌تكارانی شیعه‌ی عێراق له باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ده‌كه‌نه ئامانج، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ده‌ڵێت، زیاتر له 140 كه‌س كوژران و برینداربوون.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له ناوچه‌ی باب موسه‌ڵا له باشووری دیمه‌شق ڕوویانداوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش 44 كه‌س كوژراون و 100 كه‌سیش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، 40 له كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه هاوڵاتی عێراقین و 100 هاوڵاتی تریش برینداربوون كه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی ئاینییه‌كان سه‌ردانی دیمه‌شقیان كردوه‌و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانیش نزیك گۆڕستانی باب سه‌غیر بووه.
ته‌قینه‌وه‌كانی دیمه‌شق له‌كاتێكدایه، بڕیاره ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه، خولی پێنجه‌می گفتوگۆكانی جنێڤ له‌نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ڕێوه‌بچێت.






................