له هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقدا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆریستی داعش له‌به‌ری خۆرئا‌وای موسڵ كوژران و حه‌شدی شه‌عبیش هێرشێكی داعشی له‌نزیك قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر تێك‌شكاند.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی بیانی گروپی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ڕه‌كی 17 ته‌مموز له باكوری به‌ری خۆرئا‌وای موسڵ كوژراون.
هه‌واڵگری سه‌ربازی زانیاری وردی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش بڵاوكردوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندوه، له‌و هێرشه‌دا هه‌ر یه‌ك له ئه‌بو عائیشه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز تاجیكستانی كه شاره‌زابووه له بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و ئه‌بو محه‌مه‌دی ڕوسی ئه‌ندازیاری فڕۆكه و ئه‌بو عومه‌ری فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌گه‌ز تونسی كوژروان.
له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان هێرشێكی داعشیان له‌نزیك قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئا‌وای موسڵ تێكشكاندوه و توانیویانه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گروپه بكوژن و كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكبشكێنن.
١٠ ئازار ٢٠١٧ - ١٥:٤٩
News ID: 816858
له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی بیانی گروپی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ڕه‌كی 17 ته‌مموز له باكوری به‌ری خۆرئا‌وای موسڵ كوژراون.