سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و جێگرەکەی کۆبووەوە و باسیان لەو کێشە سیاسییانە کرد، كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بوونی هەیە، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی مەیدانیی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و ئاییندەی پارێزگای نەینەوا.
رۆژی دووشەممە 6-2-2017، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فواد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
بە پێی هەونڵ دەری ئەهلی بەیت ع .ابنا:سەردانی شاندی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتیی عەممار حەکیم بۆ هەرێمی كوردستان تاوتووێ كرا. هەروەها باسیش لەو گرفت و كێشانە كرا كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بوونی هەیە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و دەرفەتەكان رۆڵی لایەنە كوردستانییەكان لە عێراق و پڕۆسە سیاسییەكەی و هەروەها بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
پرۆسەی سیاسیی هەرێم و پێویستی مسۆگەركردنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد. بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان "سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا، رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی مەیدانیی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و ئاییندەی پارێزگای نەینەوا.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق كرا و هەنگاوەكانی دژایەتیكردن و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق تاوتوێ كرا.