سوپای پاسداران مانۆڕێكی سه‌ربازیی به‌رفراوان له‌باكوری وڵات ده‌كات و چه‌ندین چه‌كی پێشكه‌وتوی نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌و به‌كاریده‌هێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسێكی هه‌واڵی نزیك له‌سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه, هێزه‌كانی سوپای پاسداران ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ مانۆڕێكی سه‌ربازیی به‌رفراوان له‌ناوچه‌ی سمنانی باكوری وڵات و تیایدا چه‌ندین جۆر سیستمی ڕاداریی و به‌رگریی ئاسمانیی و چه‌ندین جۆر موشه‌ك كه كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی دروستیكردووه, تاقیده‌كه‌نه‌وه, هه‌ر له‌و مانۆڕه‌دا ئاستی سه‌ربازیی و سه‌رپه‌رشتیاریی ئۆپراسیۆنه‌كان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌له‌كترۆنیی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
ئه‌م مانۆڕه‌ی سوپای پاسداران هاوكاته له‌گه‌ڵ جێگیركردنی كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا له نزیك كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن..
٤ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:١٧
News ID: 809450
هێزه‌كانی سوپای پاسداران ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ مانۆڕێكی سه‌ربازیی به‌رفراوان له‌ناوچه‌ی سمنانی باكوری وڵات و تیایدا چه‌ندین جۆر سیستمی ڕاداریی و به‌رگریی ئاسمانیی و چه‌ندین جۆر موشه‌ك كه كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی دروستیكردووه, تاقیده‌كه‌نه‌وه