به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستبویان هه‌ڵبێن و له‌ده‌ستی داعش رزگاریان بێت لە قەزای قائم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش خێزانێكیان گولـلەباران كرد.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: سەرۆك ھۆز لە قائم، حارس دلێمی رایگەیاند كە داعش خێزانێكیانگولـلەباران كرد، چونكه به نیازبوون له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن.
حارس دلێمی وتی: "خێزانێك كە لە سێ كەس پێكهاتبوون و یەكێكیان ئافرەتە هەوڵیان دا بەئۆتۆمبێل لە شاری قایم (٣٥٠ كیلۆمەتر رۆژئاوای روومادی) بەرەو شاری روتبە رۆژئاوای رومادی هەڵبێن، بەڵام دوای دەستگیركردنیان لەلایەن داعشەوە گولـلەباران كران".
حارس دلێمی وتیشی: "داعش رێگە نادات هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی لە شاری قائم هەڵبێت بۆ ئەوەی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان بهێنێت".
هه‌روه‌ها وەلید دلێمی ئەفسەر لە سوپای عێراق، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و وتی: "بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگری كە لە سەرچاوەكانی خۆمانەوە لە شاری قائم بەدەستمان گەیشتووە، داعش سێ هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی ئەوەی هەوڵی هەڵاتنیان دابوو گولـلەباران كرد كە سەربە یەك خێزان بوون".
٣ شوبات ٢٠١٧ - ١٦:١٥
News ID: 809189
داعش خێزانێكیانگولـلەباران كرد، چونكه به نیازبوون له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن