به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، دەستگیركردنی یەكێك لە ئەنجامدەرە سەرەكییەكانی تەقینەوەكەی دوو ساڵ پێش ئێستای نزیك كونسوڵخانەی ئەمریكای لە شارۆچكەی عەینكاوەی هەولێر راگەیاند.
بەپێی راگەیێندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه تیرۆر، "توانراوە تیرۆریست (عەلی سلێمان عوسمان) یه‌کێک له ئه‌نجامده‌رە سه‌ره‌کییه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی رێکكه‌وتی (2015-4-17) ی نزیک کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا لە شارۆچكەی عەینكاوەی سەر بە هەولێر ده‌ستگیر بکه‌ن".
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە "دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که، تیرۆریست (عەلی سلێمان عوسمان) وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان هەڵات. لە پلانێکی تۆکمە و سەرکەوتووی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد، توانرا تیرۆریستی داواکراو کە ھەڵگری ناسنامەی ساختە بوو بە ناوی (ھیوا محەممەد ئیسماعیل ) دەستگیر بکرێت".
کاژێر 5:40 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی 17-4-2015، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەڕێگەی ریمۆت کۆنترۆڵەوە لەبەردەم نێللی کافێ لە شارەدێی عەینکاوە، لە نزیک کونسڵخانەی ئەمریکا تەقێندرایەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانی باکووری کوردستان و 8 برینداریشی لێکەوتەوە. رێکخراوی داعش دوای چەند کاژێرێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند.
دوای ماوەیەکی کەم ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوەکە و ھەڵاتنی (عەلی سلێمان عوسمان)ی راگەیاند، دوای رەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەش بۆ دادگا کە ژمارەیان (17) كەس بوو، سزای لەسێدارەدان بۆ 7 كەسیان و سزای زیندانی ھەتاھەتاییش بۆ 10 كەسی دیكەی بەشدار لە هێرشەكە دەرچوو.