به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران رایگەیاند، هێزەکانی سوپای پاسداران ئامادەییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەک هەیە و ئێستاش هیچ مەترسییەک هەڕەشە لە سنوورەکانی ئێران ناکات.
محەممەد پاکپوور لەکاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی سوپای پاسداران لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان گوتی "داعش بە هیچ شێوەیەک هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی نییە و ئێستا هێزە چەکدارەکان ئامادەیی تەواویان هەیە و بە تەواوەتی بەسەر باری ئەمنی سنوورەکاندا زاڵن".
پاکپوور دەڵێت "ئێستا پاراستنی سنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێران - کە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە - باشووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی ئێران لە دەست سوپای پاسداراندایە".
ماوەی سێ رۆژ هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی داڵاهۆی کرماشان مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبات، کە ئامانج لە مانۆڕەکە خۆ ئامادەکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی "هێزە تەکفیری و گرووپە تیرۆریستییەکانی دژی شۆڕش" لە قەڵەمدراوە.
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٣:٢٦
News ID: 807954
هێزەکانی سوپای پاسداران ئامادەییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەک هەیە و ئێستاش هیچ مەترسییەک هەڕەشە لە سنوورەکانی ئێران ناکات.