وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ڕێککه‌وتنی نێوان سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به داهاتووی پێشمه‌رگه دوای شه‌ڕی داعشی ئاشکرا کرد.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق جه‌ختی کرد که حه‌شد له داهاتووی عێراق کاریگه‌ری زۆر سازێنه‌ر و به‌هێزتری ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان باشتر ده‌کات.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵیش وتی: ڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له قۆناخی یه‌که‌می ئۆپراسیۆنه‌که باش بووه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌شێک بوون له هێزه‌کانی هێڵی یه‌که‌می بڕین به‌ره‌و موسڵ، ته‌نانه‌ت پێش هێزه‌کانی دژه تیرۆریش که‌وتوون. هێزه‌کانی پێـشمه‌رگه هه‌روه‌ها له دابین کردنی ئاسایش بۆ هێزه عیراقییه‌کان ڕۆڵێکی زۆر باشیان بووه و به هاوکاری ئه‌وان هێزه‌کانی سوپای عێراق چوونه‌ته کوردستان.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی باسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه ئازاد کراوه‌کان کرد و وتی: سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له دوای ئازاد کردنی موسڵ ده‌بێت بڵێم که ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی کوردستان، یانی مه‌سعوود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕێککه‌وتنێکیان واژۆ کردووه که به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه دوای کۆتایی هاتن به ئۆپراسیۆنی موسڵ، هێزه کوردییه‌کان ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له‌م ئۆپراسیۆنه تێیدا جێگیر بوون، بکشێنه‌وه.
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به ئاماده بوونی ڕاوێژکاره ئه‌مریکاییه‌کان له عێراق وتی: ئاماده بوونی ئه‌وان له خاکی عێراق به پێی ڕێککه‌وتن له نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌مریکا بووه.
ئه‌سه‌دی سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی له داهاتوودا وتی: به پێی ئه‌م یاسایه حه‌شدی شه‌عبی به یاسا ئیش ده‌کات و یاسا بۆی دیاری ده‌کات که ئه‌رکه‌کانی چی ده‌بێت. دوای واژۆ بوونی ئه‌م یاسایه، حه‌شدی شه‌عبی له داهاتووی عێراق کاریگه‌ری زۆر سازێنه‌ر و به‌هێزتری ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان باشتر ده‌کات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به گۆڕانکاری له سه‌رده‌می ترامپدا وتی: من له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که بۆچوونی کۆشکی سپی بۆ عیراق به هاتنی ترامپ گۆڕانکارییه‌کی وه‌های تێدا ڕوو نادات و نابێت چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له ئه‌مریکا بین.
١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٣:٣٣
News ID: 805819
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ڕێککه‌وتنی نێوان سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به داهاتووی پێشمه‌رگه دوای شه‌ڕی داعشی ئاشکرا کرد.