١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٢١
سەدان سوری بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە کوژراون

لە مانگی ئابی ٢٠١٦ تا ئێستا ٣٣٢ ھاووڵاتی لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەھبا کوژراون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: لە مانگی ئابی ٢٠١٦ تا ئێستا ٣٣٢ ھاووڵاتی لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەھبا کوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، راپۆرتێکی سەبارەت بە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ ناوچەی “شەھبا” بڵاوکردۆتەوە، بە پێی ئەو راپۆرتە، لە ٢٤ی ئابی ساڵی ٢٠١٦ تا ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ ، بە سەدان کەس لە ھێرشەکانی تورکیادا کوژراون و سەدانی تریش بریندار بوون. لەراپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکراکراوە، لە یەکەم رۆژی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی “شەھبا” تا ئێستا ٣٣٢ کەس کوژراون، لە نێو ئەو ژمارەیەدا ٤٣ ژن و ٧٦ منداڵی تێدایەکە بەشێکیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە،بەھۆی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا زیاتر لە ٢٧ ھەزار کەس ئاوارەبوون، تا ئێستاش رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئاست ئەو رووداوانە ھیچ شتێکی رەسمیان رانەگەیاندووە و بێدەنگیان ھەڵبژاردووە.