فڕۆكه‌كانی عێراقه‌وه ده‌یان چه‌كداری داعشیان كوشت
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی عێراقه‌وه ده‌یان چه‌كداری داعش له قه‌زای ڕاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كوژران ، له2 ته‌قینه‌وه‌شدا له خۆرئاوای قه‌زای حه‌دیسه شه‌ش كه‌س كوژران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَوی كرده‌وه، به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگری فڕۆكه‌كانی عێراق چه‌كدارانی داعشیان له قه‌زای ڕاوه‌ی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار بۆردومان كردوه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون و كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌و گروپه‌ش خاپور كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌وه له ناوچه‌ی سه‌كره‌ی خۆرئاوای قه‌زای حه‌دیسه شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی عێراق كه له هێزه‌كانی سوپا‌و چه‌كدارانی هۆزه‌كان پێكهاتبوون، كوژران و 15 سه‌ربازی تریش برینداربوون.
له ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نباری ده‌ستپێكردوه تا ئێستاش جگه له‌ناوچه‌كانی سه‌كره‌و زاویه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای عانه، 7 گوندیشیان له‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵكردوه.
٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢١:٢٦
News ID: 803679
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی عێراقه‌وه ده‌یان چه‌كداری داعش له قه‌زای ڕاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كوژران ، له2 ته‌قینه‌وه‌شدا له خۆرئاوای قه‌زای حه‌دیسه شه‌ش كه‌س كوژران