به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ئه‌عزازی 45 كه‌س كوژران و ده‌یانی تریش بریندار بوون
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری ئه‌عزازی باكووری سوریا و نزیك له سنوری توركیا، ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 45 كه‌س كوژران و ده‌یانی تریش بریندار بوون..
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی نزیك دادگای شاره‌كه له دووریی حه‌وت كیلۆمه‌تری سنوری توركیاوه، ڕوویداوه‌و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، زیاتر له 45 كه‌س كوژراون.
لایخۆشییه‌وه ، ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه ڕایگه‌یاند: ده‌یان كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، بریندار بوون و برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
شاری ئه‌عزار، ده‌كه‌وێته باكووری سوریا و نزیكه له توركیاوه‌و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كۆنترۆڵ كراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه له حه‌ڵه‌ب كشانه‌وه، ڕوویان له‌و شاره كردوه.










.............