١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:٠٤
سەردار غوڵامعەلی قولیزادە لە سووریا شەهید بوو

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا شەهید بوو.


فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا شەهید بوو

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا شەهید بوو.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سوپای پاسدارانی ئێران، سەردار غوڵامعەلی قولیزادە کە لە سەرەتای شەڕی سووریا چووەتە ئەو وڵاتە بۆ پاسەوانی لە "مەزارگەی زەینب" لەلایەن گرووپە تەکفیرییەکانەوە کوژراوە.

سیدمحەممەدعەلی شەهیدی مەحلاتی، سەرۆکی بونیادی شەهیدی ئێران، ئاماری کوژراوەکانی سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە رێگەی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەکانی سووریا شەهید بوون".

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریا، سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران بۆ پارێزگاریکردن لە حکومەتی سووریا و  پاراستنی مەزارگە پیرۆزەکانی ئەو وڵاتە، چوونەتە سووریا و  هاوشان لەگەڵ سوپای سووریا بەرەوڕووی چەکدارە تیرورسته کان بوونەتەوە.