٢٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٣٤
ئاگر بڕ لە سوریا  ئەمشەودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

حکومەتی سوریا و لایەنەئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لەسەر راگەیاندنی ئاگربڕی جەنگ لەسوریا رێککەوتن

ئاگر بڕ لە سوریا  ئەمشەودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
 
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: حکومەتی سوریا و لایەنەئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لەسەر راگەیاندنی ئاگربڕی جەنگ لەسوریا رێککەوتن، ئاگربڕەکەش لەدرەنگانێکی ئەمشەودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو شەڕوپێکدادانیش لەسەرجەم ئەوناوچانەدا رادەگیرێت کە لەژێر دەستی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندایە. لای خۆشیەوە “ڤلادیمیر پوتن” سەرۆکی روسیا، رایگەیاند، ئیمزا لەسەر پەیماننامەیەک دەکات بۆ چاودێریکردنی ئاگربڕەکەی سوریا، وتیشی ئاگربڕەکە ٦٠ ھەزار چەکداری ئۆپۆزسیۆن دەگرێتەوە و ئەوەش بە گرنتی و چاودێری تورکیا و روسیا و ئێران دەبێت. ھاوکات “سێرگی شویگۆ” وەزیری بەرگریی روسیا ئاشکرایکرد، ٧ گروپ ئیمزایان لەسەر ئاگربڕی سوریا کردووەو ئاگربڕەکەش ئەو گروپانە ناگرێتەوە کەلەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک گروپی تیرۆریستی ناسێندراون، بەتایبەتیش ھەردوو گروپی تیرۆریستی بەرەی نورسرە و داعش. لەسەر ئەو لایەنانەش کەبەشداری دانوستانەکانی ئاشتی سوریا دەکەن” سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمی دانوستانەکادا جگە لە حکومەتی سوریا و لایەنەئۆپۆزسیۆنەکان، ھەریەکە لە روسیا و تورکیا ئێران و ئەمریکا و میسر بەشداری دەکەن.

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، لەقۆناغی دووەمی دانوستانەکاندا ھەریەکە لەسعودیە و قەتەر و ئوردن دەتوانن بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی سوریا بکەن. بڕیاریشە دوای مانگێک لەراگەیاندنی ئاگربری جەنگ لەسوریا لایەنەکانی بەشداربوو لە “ئەستانە”ی پایتەختی کازاخستان کۆببنەوە.