درێژە بەکاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا و ئێران دەدەین
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەبارەی دۆخی سوریاوە درێژە بە کاری هاوبەش دەدەن لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و ئێران.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: لاڤرۆڤ دوێنێ ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئینتەرفاکسی ڕوسی وتیشی، پرۆسەی چۆڵکردنی حەلەب لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا و ئێراندا ئاسان جێبەجێ کرا.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕاشیگەیاند "لەبارەی سووریاوە لە پەرەپێدانی کاری ھاوبەش لەگەڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەردەوام دەبین".
سێرگی لاڤرۆڤ پشتگیری وڵاتەکەی بۆ سەروەری سوریا دووپاتکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێویستە سورییەکان خۆیان بڕیار لەسەر ئایندەی وڵاتەکەیان بدەن.
ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە سوپای سوریا کۆنترۆڵکردنەوەی شاری حەلەبی بەتەواوی ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک بوو ناوچەکانی خۆرهەڵاتی شار حەلەب لەلایەن هێزەکانی سوریا و ڕوسیاوە گەمارۆدرا بوو، هاوکات ڕۆژانە لەلایەن هێزی ئاسمانی هەردولاوە بە چڕی هێرشی دەکرایە سەر.
بەهۆی گەمارۆکانەوە ئەو ناوچانە لە بارودۆخێکی مرۆیی زۆر خراپدا دەژیان و دەیان جار داوایان لەکۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد بەهانایانەوە بچن و لەو نەهامەتیانە ڕزگاریان بکەن.
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٤٢
News ID: 801235
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەبارەی دۆخی سوریاوە درێژە بە کاری هاوبەش دەدەن لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و ئێران.