١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٠٢
گشت خەڵکی ئێران لەجێ بەجێکرانی قانوندا یەکسانن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەموو خەڵکی ئێران لە جێ بەجێ کرانی قانوندا یەکسانن و ئەو ئەسڵە، بەئاشکرا لە یاسای بنەڕەتیدا باسکراوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەموو خەڵکی ئێران لە جێ بەجێ کرانی قانوندا یەکسانن و ئەو ئەسڵە، بەئاشکرا لە یاسای بنەڕەتیدا باسکراوە.

حەسەن ڕوحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەجڤینی "قانونی بنەڕەتی و مافەکانی گەل" لەتاران پێی داگرت: یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکسان دەڕوانێتە خەڵکەکەی.

روحانی وتی: بۆ ئەوەی وڵات و حکومەتێکی یاسامەندمان هەبێ، هیچ کەس، هیچ دەزگەیەک، هیچ تاک، هیچ گروپ، هیچ پارت وهیچ میدیایەک نابێ حاشیەی هێمنایەتی هەبێ.

ناوبراو وتی: جاڕنامەی مافی شارومەندی کە پەردەی لەسەر لادراو ئیمزا کرا، یاسای بنەڕەتی نییە، بەڵام بوارخۆش دەکا بۆ جێ بەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی و لەدژ یاساوڕێساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بەئاماژە بە کاراکرانی زیاتر لە ١٥ هەزار و ٦٠٠ وەرشەی مامناونجی وبچووک لە هەشت مانگی ڕابردوودا، وتی: جگە لە وەگەڕخرانی چەرخی وەرشە ناوخۆییەکان، چەرخی کارگە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ کۆمپانیا دەرەوەییەکانیش خراوەتە گەڕ.

سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە دەسپێکرانی چالاکی پێشخەری ناڤۆکی لەئێرانیش وتی: ئەو فەرمانە وەک هەنگاوێکی گرینگ لەمەڕ چالاکی ئاشتیانەی ناڤۆکی دەرکراوە.

روحانی پێی داگرت: رۆژی یەکشەممە وەک سەرۆک کۆماری ئێران بە بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە کە ئاژانس دەبێ یارمەتی ئێران بدات لە چێکردنی پێشخەری ناڤۆکی لەباری تەکنیکی.
.........
300