.هه‌رێمی كوردستان؛ ڕێوڕه‌سمی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له شاری هه‌ولێرو سلێمانی و قه‌زای كۆیه و كه‌لار به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سم یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رزڕاگیراو به‌شداربوانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش هیوایان خواست ئه‌و یاده ببێته باشكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان..
به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی له‌دایكبوونی محه‌مه‌د, پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕێوڕه‌سم بۆ ئه‌و یاده به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ته‌كیه‌ی باغڵانی شاری هه‌ولێرو له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له سلێمانی له ڕێوڕه‌سمێكدا چه‌ندین چالاكی ئاینی پێشه‌كه‌ش كرا‌و به‌شداربوان سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمیان كرد.
هه‌روه‌ها له‌شاری هه‌ولێر یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كرێته‌وه.
له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌زای كۆیه و كه‌لاریش یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر به‌رز ڕاگیراو به‌شداربوانی یاده‌كه داوایان له لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كاندا بن.
١٤ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٢٨
News ID: 798090
له شاری هه‌ولێرو سلێمانی و قه‌زای كۆیه و كه‌لار به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سم یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رزڕاگیراو به‌شداربوانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش هیوایان خواست ئه‌و یاده ببێته باشكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان