وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر دۆخی سوریا ڕه‌خنه له ڕوسیا ده‌گرێت
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ڕوسیا ده‌گرێت سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی 200 سه‌ربازی تر ڕه‌وانه‌ی خاكی سوریا ده‌كات...
ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ڕوسیا به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سوریا‌و پشتیوانیكردن له ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، دۆخی ناوخۆیی سوریای ئاڵۆز كردوه‌و بوه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به هاوڵاتییان.
كارته‌ر، كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 12هه‌مین خولی گفتوگۆی مه‌نامه‌دا به‌شداره، باسی له‌وه‌ش كرد، جیهان پشتیوانی له گه‌لی سوریا ده‌كات، كه له دژی ڕژێمی به‌عس‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان شۆڕش ده‌كات‌و پێویسته خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته خۆیان بڕیار له چاره‌نووسیان بده‌ن.
وتیشی: ئیداره‌ی واشنتۆن پشتیوانی له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره 200 سه‌ربازی تر بۆ مه‌شقپێكردن‌و ڕاهێنان به هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان، ڕه‌وانه‌ی خاكی سوریا بكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هاوكاریكردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ڕۆڵی زۆری ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی داعش‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سوریادا.
١٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٢٣
News ID: 797369
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ڕوسیا ده‌گرێت سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی 200 سه‌ربازی تر ڕه‌وانه‌ی خاكی سوریا ده‌كات...