ئێران و چین داوا ده‌كه‌ن وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بن
چین‌و ئێران داوا له وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌كه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران بن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ردانێكیدا بۆ به‌یجینی پایته‌ختی چین، له‌گه‌ڵ وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی، ئێران ڕێگه به هیچ وڵاتێك نادات تاك لایه‌نه پێشێلی ڕێكه‌وتنه‌كه بكات.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینیش داوای كرد سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه بن، چونكه ئه‌و ڕێكه‌وتنه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، بۆیه نابێت دۆخی ناوخۆیی هیچ وڵاتێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌بێت.
٥ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٢٨
News ID: 796236
چین‌و ئێران داوا له وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌كه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران بن.