ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی رێككه‌وتوون
ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره‌ی كوردستان، ڕێكه‌وتوون و ڕادیۆی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت: ڕوسیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورد، دابمه‌زرێنێت كه باكووری سوریا و كوردستانی عێراق بگرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی دیاری لوبنانی له ژماره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یدا ، راپۆرتێكی كورتی به ناونیشانی گرنگترن ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی كوردییه، بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌یدا ڕۆژنامه‌كه رایگه‌یاندوه: ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره‌ی كورد، ڕێكه‌وتوون كه له سنوره‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و كوردستانی عێراق و به‌شێك له توركیا‌و سوریاش ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژی به‌وه‌شداوه كه هاوشێوه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، وه‌به‌رهێنان له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ئازاد ده‌بێت و هاوشێوه‌ی دوبه‌ی و ده‌وڵه‌تی ئیمارات بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا و ئه‌وروپای تێدا داده‌مه‌زرێنرێت.
ئاشكراشی كردوه: ئه‌و ده‌وڵه‌ته زیاتر له ئێران و عیراق و سوریا و كوه‌یت خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وت ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی توركیاش، رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه: واشنتن هه‌وڵده‌دات ، توركیا به‌وه قایل بكات كه بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ له نرخێكی كه‌متر نه‌وتی پێ بفرۆشرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، رادیۆی ئیسرائیل رایگه‌یاند: روسیا هه‌وڵده‌دات، چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی سوریا بسه‌پێنێت و به پێی ئه‌و چاره‌سه‌ره مافی جیابوونه‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان له سوریا، بچه‌سپێنێت و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ده‌وڵه‌تێكی لێی پێكبهێنرێت.
رادیۆكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ڕوسیا و ئیسرائیل ئه‌و چاره‌سه‌ره وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو لا داده‌نێن.
له‌كاتێكدا پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی له دوای شه‌ڕی داعش بوه‌ته باس و خواسی نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كه به چاودێری ئه‌مریكی و به‌ریتانییه‌كان رێكخرا، بارزانی بۆ یه‌كجاریش باس له ده‌وڵه‌تی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم ناكات
٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٠:١٩
News ID: 795071
ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره‌ی كوردستان، ڕێكه‌وتوون و ڕادیۆی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت: ڕوسیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورد، دابمه‌زرێنێت كه باكووری سوریا و كوردستانی عێراق بگرێته‌وه.