تائێستا ٢٥ گەڕەک لە بەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ ئازاد کراوە
چەند گوندێکی دەوروبەری فڕۆکەخانەی تەلەعفەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵکران و لەسەرەتای ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵیشەوە تا ئێستا، ٢٥ گەڕەک لە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش پاککراونەتەوە.
به پیی هه وال ده ری ئالي به يت ع .ابنا. عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ رایگەیاند: پێشڕەوی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بەئاڕاستەی ناوەندی موسڵ، بەپێی ئەو پلانەیە کە پێشتر لەلایەن فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکان دارێژراوە، وتیشی: ھێزە ئەمنییەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی، چەند گوندێکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی تەلەعفەر ئازاد کردووە.
رۆژی ھەینی، فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ، دەستپێکردنی قۆناغی پێنجەمی ئازادکردنەوەی شارەکەی لە سێ میحوەرەکەوە دەستپێکرد.
ھەر سەبارەت بەپێشڕەوی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، سەرچاوەیەکی سەربازیی لە سوپای عێراق رایگەیاند: لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ تا ئێستا، ھێزە ئەمنییەکان، ٢٥ گەڕەک و ناوچەی گرنگیان لە بەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ ئازاد کردووە.