موسڵ: حه‌شدی شه‌عبی قۆناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ته‌له‌عفه‌ری ده‌ست پێ كرد
حه‌شدی شه‌عبی قۆناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری له خۆرئاوای موسڵ ده‌ستپێكردو پێنج گوندیان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبیی ڕاگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی قۆناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاوای موسڵ ده‌ستیپێكردوه‌و هێزه‌كان حه‌شد گوندی توفاحه‌و ئه‌عزه‌ل له خۆرئاوای موسڵ و گونده‌كانی خزه‌یه‌رو ئه‌بو نه‌خیله و ئوم حجێره‌ی خواروویان له باشوور و باشووری خۆرئاوای ته‌لعفه‌ر كۆنترۆڵ كردوه.
ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاند، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیانی زۆریانی زۆر به‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌وتوه چه‌ندین چه‌كداریان لێ كوژراوه.
٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢١:٣٠
News ID: 794274
حه‌شدی شه‌عبی قۆناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری له خۆرئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد