٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٦:١٥
٣٧ ھەزار دانیشتوی موسڵ ئاوارە بوون و رو لە زياد بون دايە

لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵەوە ٣٧ ھەزار، لە دانیشتوی موسڵ ئاوارەبوون.

٣٧ ھەزار دانیشتوی موسڵ ئاوارەبوون و رو لە زياد بون دايە


لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵەوە ٣٧ ھەزار، لە دانیشتوی موسڵ ئاوارەبوون.

“جاسم محمد” وەزیری کۆچ کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی موسڵەوە ھەتا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر دەستی داعش ھەڵاتوون و ئاوارەی ناوچەکانی تر بوون خۆی دەدات لە ٣٧ ھەزار کەس، ئاماژەی بەوەشکرد: بەدەیان ھاوڵاتیش لەھەمانکاتدا گەڕاونەتەوە گوندە ئازادکراوەکانی خۆیان.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند، نزیکەی ١٤٦ ئاوارە کە لە کەمپی دیبەگە نێشتەجێکرابوون، گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە “تەل شعیر”، بەو ژمارەیەش کۆی ژمارەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٠٠٠ ھەزار کەس.