وەزارەتی بەرگریی ئێراق ڕایگەیاند، قۆناخی دووهەمی هەڵمەت لە میحوەری باکوور لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێستا بۆ سەندنەوەو ڕزگارکردنی شاری موسڵ لەچنگ داعش، دەسپێکرا.
وەزارەتی بەرگریی ئێراق ڕایگەیاند، یەکەکانی سوپای ئێڕاق لە میحوەری باکووری موسڵ ئەمڕۆ جێ بەجێ کرانی قۆناخی دووهەمی هەڵمەتەکەیان بەناوی"قادیمون یا نەینەوا" دەس پێ کرد.
ئەو قۆناخە، پێشڕەوی بەرەو شارستانی تلکیف لە دەورووبەری باکووری موسڵ لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە لەخۆ دەگرێ کە شارەکە دەکا بەدوو کەرتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی نەینەوا بە هەواڵدەریی واعی ئێراقی وت: سوپای ئێراق گەیشتووەتە دوو گەڕەکی سەدام و کویکیز لە یەکەم گەڕەکەکانی سەر بە شاری موسڵ پاش هەڵاتن و شکست هێنانی تیرۆریستان بوون.
جگە لەوە، هێزە ئێراقییەکان ژمارێک ئاوایی و ناوچەی سەر بە موسڵیان ڕزگار کرد.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی سێ ئاواییان لە چوارچێوەی هەڵمەتی میحوەری ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای موسڵیان ڕزگار کرد کە دوو ئاوایی ئیمامزادە هەمزەو تەپۆلکەی سیخان لە ڕۆژاوای موسڵ و ئاوایی زەعیزیعە لە باشووری ڕۆژاوای موسڵ بوو.
هەروەها هێزەکانی یەکەی١٦ لە میحوەری باکوور ئاواییەکانی نەجموم، تەل یابس لەباکووری نەینەواو تبرق تەهراوە دلاویەی ڕۆژهەڵاتی و ئاوایی بزاویا لە میحوەری باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵیان ڕزگار کرد.
ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕایگەیاند؛ هێزە ئێراقییەکان شاری بزاویایان ڕزگار کردو ئاڵای ئێراقیان لەسەر باڵەخانەکانی شەکاندەوە. ئاوایی بزاویا ، موسڵ لە شاری بەرتلە جیا دەکاتەوە.
بەرپرسێکی خۆجێیش وتی: داعش دانیشتووانی شاری "حمام العلیل" ی ناچار کرد شارەکە جێ بێڵن. هەروەها هێزە ئێراقییەکان لە میحوەری باکوور بەرەو شاری تلکیف ، پێنج ئاواییان ڕزگار کردو پێشڕەوی بەرەو لێواری چەپی موسڵ دەس پێکرا.
لەو بەیاننامە کورتەدا هاتووە: لە کاتژمێر شەش و سی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و سێ لەشکری پیادە، زرێپۆش و میکانیزەی سوپای ئێراق لە سێ میحوەرەوە بەرەو لێواری چەپی شاری موسڵ چوون.
فەرماندەری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای ئێراق ڕایگەیاندبوو، هێزە ئێراقییەکان پتر لە هەشتا ناوچەو ئاواییان لەدەورووبەری موسڵ لەدەست داعش ڕزگار کردو ٧٧٢ داعشی لە١٧ی ئۆکتۆبرەوە هەتا ٢٧ ی ئۆکتۆبر کوژرابوون.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە پارێزگای نەینەوا هەواڵی تەقینەوەیەکی سامناک لە شوێنی بەڕێوە چوونی دانیشتنی سەرکردەکانی داعش لە ناوەڕاستی شاری موسڵیان ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: تەقینەوەیەکی سامناک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شوێنی بەڕێوە چوونی دانیشتنی نهێنی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی "السرجخانە" لە ناوەندی شاری موسڵی پێکا بەڵام هۆکەی جارێ ڕوون و ئاشکرا نییە.
جەیشولعەسرە لە گوردانەکانی تایبەتی گرووپی داعش پێکهاتووەو ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی ئەو گرووپە لەپەیوەندی دایە.
.......
300
٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٣٨
News ID: 789012
وەزارەتی بەرگریی ئێراق ڕایگەیاند، قۆناخی دووهەمی هەڵمەت لە میحوەری باکوور لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێستا بۆ سەندنەوەو ڕزگارکردنی شاری موسڵ لەچنگ داعش، دەسپێکرا.