ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا باسی توندبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایشت لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی کرد لە ناوچە کوردنشینەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەکت خەبەر،ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان لەشکرییانی سوپای تورکیاو ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە لە شاری حزانی سەربە پارێزگای بتلیس پێنج کەس بریندار بوون.
ڕەوتی ئاشتی لە ئاراستەی چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا کە لە دیسامبەری ساڵی 2012 وە دەستی پێکرا، دوابەدوای تەقینەوەکەی مانگی ژوییەی 2015 لە شاری پریسوسی ئەم وڵاتە پەکی کەوت. لەوە بەو لاوە سوپای تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە پەلاماردانی مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کرد.
......
300
٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٤١
News ID: 787403
ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا باسی توندبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایشت لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی کرد لە ناوچە کوردنشینەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.