به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رنامه‌ڕێژی پارێزگا به ئاوڕدانه‌وه له گرینگایه‌تی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی قه‌سر شیرین بۆ پارێزگا له ڕووی گه‌شه‌پێدان به ئابوور، بازرگانی، سه‌رمایه‌دانه‌ری و به‌رهه‌مهێنان وتی: حه‌وته‌ی ڕابردوو له کارگرووپی پسپۆڕی که له‌لایه‌ن وه‌فدی وه‌زیرانه‌وه له‌باره‌ی ناوچه ئازاده بازرگانییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌ندێ بڕیار درا و بابه‌تی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی قه‌سر شیرین خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی له‌باره‌ی قۆناغه‌کانی سه‌رکه‌وتوویی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ناوچه ئازاده بازرگانییه له‌م کارگرووپه جه‌ختی کرد و وتی: دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی قه‌سر شیرین له ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ناوچه ئازاده‌کان به پێوشوێنگریی به‌رده‌وامه‌وه په‌سه‌ندکرا.
ناوبراو گوتیشی: سه‌ره‌تای حه‌وته‌ی ڕابردووش دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی قه‌سر شیرین له ئه‌نجومه‌نی باڵای ناوچه ئازاده‌کانی وڵات په‌سه‌ند کرا و له‌پێناو په‌سه‌ندکردن له کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاراسته‌ی ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌م لیژنه کرا.
پارێزگاری کرماشان به ئاوڕدانه‌وه له پڕۆسه‌ی تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی ئه‌م پڕۆژه له لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت تاکوو کاتی وه‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت وتیشی: ئه‌م ماوه‌یه دوو حه‌وته ده‌خایێنێت و جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌باره‌ی بۆچوونی گونجاوی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی سه‌رۆک کۆمار له‌باره‌ی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م پڕۆژه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ناوچه ئازاده‌کان باسی کردووه.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٢٣
News ID: 785838
پارێزگاری کرماشان وتی: تا دوو حه‌وته‌ی دیکه گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندکردنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی قه‌سر شیرین به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی دوایی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ئاراسته‌ی مه‌جلیس ده‌کرێت و له سه‌فه‌ری حه‌وته‌ی ڕابردووی پارێزگاری کرماشان پڕۆسه‌ی به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.