به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەلی ئەلمەیالی یاریدەری پارێزگاری کەربەلا بەئاماژە بە توندترکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی بۆ پاراستنی گیانی بەملوێنان زیارەتکاری حوسێنی لە ڕۆژانی تازیەداری عاشورا لەناوخۆ و دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ، ژماری ئەو زیارەتکارانە ئەمڕۆ چوارشەممە بگاتە زیاترین ئاستی خۆی واتە نزیک بە سێ ملوێن کەس.
عەلا غانمی وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەربەلاش بەئاماژە بە توندترکرانی ڕاوتەگبیری ئاسایشی لە ڕۆژی عاشورای حوسێنی لە کەربەلا لەلایەن سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و بەرپرسانی ئێراقی وتی: بەپێی گەڵالەی ئاسایشی، هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەکان لە بەشگەلێکی شاردا کە ڕێوڕەسمی عاشورایان تێدا بەڕێوە دەچێ، بەرتەسک کراوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەربەلا بەئاماژە بە ئامادەبوونی بەرفراوانی ڕەگەز و نەتەوە جۆربەجۆرەکان لەشاری کەربەلا بۆ هاوبەشیی لە ڕێوڕەسمی تازیەداری وتی: ڕووداوێکی ئاسایشی تایبەت لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ڕووی نەداوە.
هاوکات لەگەڵ ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان لە کەربەلا، بەغدای پێتەختی ئێراقیش شایەتی ڕەچاوکرانی ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بۆ کاروانە زیارەتییەکانە کە ڕێوڕەسمەکانی تازیەداری بۆ عاشورا بەڕێوە دەبەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمولحەڕامی ساڵی١٤٣٨ی کۆچی مانگی(١١ی ئۆکتۆبری٢٠١٦) ، ڕۆژی عاشورای حوسێنی(ع) -ساڵڕۆژی شەهیدکرانی سالاری شەهیدان ئیمام حوسێن(ع) -ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهانە کە لە دەی موحەڕەمی ساڵی٦٠ی کۆچی مانگی لە کەربەلا لە تەمەنی٥٧ساڵان، شەهیدکران....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٠٠
News ID: 784943
یاریدەری پارێزگاری کەربەلا هەواڵی ئامادەبوونی سێ ملوێن زیارەتکاری تازیەداری حوسێنی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تاسوعاو عاشورای حوسێنی(ع) لە کەربەلای موعەلای ڕاگەیاند.