فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی عەرەبی-ئەمریکایی بەسەرکردایەتی رژیمی ئالی سەعوود سەرلەئێوارەی شەممەی ڕابردوو سێ جار هێرشیان کردەسەر ئاهەنگێکی تازیەباری کە لە تەلاری مەزنی باشووری سەنعای پێتەختی یەمەن بەڕێوە چوو کە شەهیدبوونی لانیکەم١٥٠یەمەنی و بریندار بوونی بەسەدان کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
بەقسەی بڕێک سەرچاوە، ژماری شەهیدان و بێ سەروشوێن بووان لەسنووری٢٥٠کەس تێپەڕیوە. ئەلمەیادین هەروەها ڕایگەیاند کە رژیمی سەعودی ، پێکهاتنی لێژنەی لێکۆڵنەوە بەهاوبەشی ئەمریکییەکانی بە بەس زانیوە.
ئیدانەکرانی ئەو تاوانە لەلایەن وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ، بووەهۆی پەلەقاژەی رژیمی سەعوودی و سەرکردەکانی ئەو رژیمە ئیدیعایان کرد کە بۆ لێکدانەوەی تاوانەکەی سەنعا، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەئامادەبوونی کارناسانی ئەمریکی پێک دێنن.
کەناڵی ئەلمەیادین بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی هەروەها ڕایگەیاند، هاوپەیمانی سەعوودی نەیارەتی کردووە لەگەڵ داوای بڕێک وڵات بۆ گواستنەوەی بریندارانی ئەو تاوانکارییە سامناکە لەڕێی فڕۆکەکانەوە بۆ دەرەوەی یەمەن .
پتر لە ٦٠٠ کەس لەو تاوانکارییە سامناک و دڕندانەی ئالی سەعووددا بریندار بوون و سەرچاوە پزشکییەکانی یەمەن حاڵی ژمارێک لەوانیان شپرزە ڕاگەیاندووەو پێیان داگرتووە کە برینداران بۆ چارەسەریی دەبێ بۆ دەرەوەی یەمەن بگوێزرێنەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٩
News ID: 784749
کەناڵی مەیادین بەگێڕانەوە لە سەرچاوە سیاسییە یەمەنییەکان ڕایگەیاند کە هاوپەیمانیی سەعوودی نەیارەتی کرد لەگەڵ پێکهاتنی لیژنەی جیهانیی پەیجۆری ڕاستیەکان بۆ تاووتوێ و پێوشوێن گرتنی پەلامارە دڕندانەکەی بۆسەر ئاهەنگێکی تازیەباری لەباشووری سەنعای پێتەختی یەمەن.