٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٨
ڕووسیا دووهەم ڕێککەوتنی ناڤۆکی خۆی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد

ڕووسیا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵوێستە دژەڕووسیەکانی ئەمریکا، دووەم ڕێککەوتننامەی هاریکاریی ناڤۆکی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەڵپەسارد.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"دیمیتری مێدوێدێف" سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی ڕاگرتنی هاریکاریی ئەتۆمی لە چوارچێوی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی توێژینەوە و پلاندانان بۆ داڕشتن و ڕۆنانی هێزگەی ئەتۆمی بە سووتەمەنی پیتێندراو لە ئاستی خوارەوە، دەرکرد.
بە پێی ڕێککەوتننامەی مۆرکراو لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٣ بڕیار و گەڵاڵەی ڕووسیا لە جیاتی ڕیاکتۆری توێژینەوەیی بە سووتەمەنی پیتێندراو لە ئاستی بان بە سووتەمەنی پیتێندراو لە ئاستی نزم ڕۆبنێت.
ڕێککەوتننامەی هەڵپەسێدراو هەڵگری ئەم بابەتە بوو پلۆتۆنیۆم بۆ ئامانجی سەربازی بەکار نەهێنرێ و تەنانەت دوو وڵات لە بواری بەرتەسک کردنەوەی ئەو هاوکارییانە هەبێ.
پێشتر "ڤیلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە دوابەدوای ئەو کردەوانەی ئەمریکا کە بە دوژمنکارانە وەسفی کرد، لە بڕیارێکدا ڕێککەوتنی نێوان مۆسکۆ - واشینگتۆنی بۆ تیابردنی پلۆتۆنیۆم هەڵپەسارد...

کۆتایی کورتە نامە/310