٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:١٢
ناتۆ بەشدار نییە لە هەڵمەتی جەنگیی لە سووریاو ئێراق

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) وتی کە ناتۆ بەنیاز نییە لە هەڵمەتی جەنگیی سووریاو ئێراق بەدژ داعش بەشدار بێت.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :یێنس ستولتنبرگ ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەبارەی ئەفغانستان ڕایگەیاندکە ئەگەرچی ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ فڕۆکە سیخوڕییەکان(ئاواکس) هەندێ ڕاژەکاری دەخاتە بەردەست هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڵام بەشداری هەڵمەتی جەنگیی سووریاو ئێراق نابێ.

ستولتنبرگ وتی: "ناتۆ ، بەشێک نابێ لە ئۆپراسیۆنی جەنگی و ناتۆ پێشتر، دەستی کردووە بە مەشق کردن بە ئەفسەرانی ئێراقی لە ئۆردۆن و بەزوویی ڕاهێنانی ئەفسەرانی ئێراقیش لە ئێراقدا دەس پێ دەکات.

سکرتێری گشتیی ناتۆ لەمەڕ کردەکانی هاوپەیمانی لە ئەفغانستان وتی کە ناتۆ پێی وایە، یارمەتی گەیاندن بە کابول لەمەڕ دابین کرانی ئاسایشی ئەو وڵاتە ، گرینگیەکی تایبەتی هەیە.

ستولتنبرگ لەبەیاننامەیەکدا لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکێتی ئوروپا لەبروکسل لەمەڕ ئەفغانستان وتی: "هەربەوجۆرەی کە دەزانن ئێمە هەڵمەت وئۆپراسیۆنی سەربازی خۆمان لە ئەفغانستان کۆتایی پێ هێنا بۆیە، ئەوەی وائێستا ئەنجامی دەدەین داکۆکی لە هێزەکانی ئەفغانستانییە."....

کۆتایی کورتە نامە/310