٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣١
داکۆکیی ئێران لە گەل و دەوڵەتی ئێراق

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق داکوکی کردن لە سەروەری نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکێتی و هاودڵی لە نێوان هەموو تاقمەکانی ئێراقی لەوان شیعە و سونە و کوردە.

ع به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ مستەفا کازمی  سەرۆکی دامەزراوەی ئیتلاعاتی ئێراق لە تاران  وتیشی : ئێراق بە یەکێتی و یەکگرتوویی لە نێوان تاقمەکانی نێوخۆیی دەتوانێ  بەسەر گرفتەکانی ئێستا دا زاڵ بێت .

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران  ئاماژەی کردە مەترسی دابەشبوونی وڵاتانی ناوچە  لەوان ئێراق و وتی :  هەندێ  ڕێبەری ڕوژاوایی  لەسەر ئەم باوەڕەن  کە بە دابەشکردنی وڵاتانی دەتوانن گرفتەکانیان  لە ناوچە کۆتایی پێ بێنن لەحاڵێکدا کە ئەم بیرکردنەوەیە بە تەواوی هەڵەیە  و دەبێ  بەهێزە وە لە یەکێتی نیشتمانی و سەروەری  نیشتمانیی ئێراق بەرەڤانی بکات.

سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی ئێراقیش وێڕای ڕێزگرتن  لە یارمەتییەکانی هەمەلایەنە و مرۆڤدۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و گەلی ئێراق  وتی : هەوڵی خەباتکارانی ئێراقی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش تادێ زۆرتر پەردەستێنێ و لە داهاتووی نیزیک ، سەقام و ئاسایش لە ئێراق  دادەمەزرێ .

کازمی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی دەوری مەرجەعیەتی ئایینی  لە ئێراق هەمووکات بۆ گەلی ئەم وڵاتە ڕزگاریدەر بووە، وتیشی : ئەمڕۆ  توندڕەوی و تیرۆریزم  لە ناوچە  کێشەیەکی گەورەیە کە تەنیا بە هاوکاری هەموو وڵاتانی ناوچە دەکرێت بەسەری دا زاڵ بین....

کۆتایی کورتە نامە/310