به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سوپای سووریا ڕۆژی پێنجشەممە بە جێبەجی کردنی کۆمەڵە هەڵمەتی دژە تیرۆر پاش ڕزگار کرانی ئۆردوگای حەندەرات لە باکووری حەڵەب توانی دەس بگرێت بە سەر نەخۆشخانەی کێنێدی و ئەم نەخۆشخانەیە لە ژێر دەستی تیرۆستاندا نەهێڵێ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای سووریا هەوڵ دەدات بنکە و مەتەرێزەکانی خۆی لە دەڤەری ئەم نەخۆشخانەیە دابمەزرێنێ.
نەخۆشخانەی کێنێدی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای حەندەراتدایە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، بە بەردەوام بوونی پێشڕەوییەکانی سووپای سووریا، بازنەی گەمارۆی تیرۆریستان لە حەلەب بەرتەسکتر بۆتەوە.
ڕاپۆرتەکان لە سووریا باس لەوە دەکەن کە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب لە بواری مرۆییەوە لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردان، چوونکە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە پێش بە تێپەڕێنی بنەماڵەکان لەو بوارگەگەلەی دەگرێ کە سوپای سووریا بۆ تێپەڕینی خەڵکی مەدەنی دیاری کردووە.
گرووپەی بەرەی نووسرە هەروەها پێشگری دەکات بە گەیشتنی خۆراک و خواردن بە خەڵکی سووریا.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٢٣
News ID: 782345
نەخۆشخانەی کێنێدی لە باکووری حەلەب، (هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا) لە ژێر دەستی تیرۆریستان ڕزگار کرا.