به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، ئانتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد که وڵاته‌که‌ی دژ به پێکه‌وه‌لکاندنی ناوچه‌کانی ناسراو به کانتۆنه کوردییه‌کان له باکووری سووریایه، که له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن.
بلینکن که بۆ سه‌ردانێکی فه‌رمی چووه‌ته تورکیا، به به‌رده‌نگ گرتنی میدیاکانی تورکیا وتی: تا ئێستا هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ئاشکرا و ڕوون بووه و ئه‌م ڕه‌وته‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ وتی: هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌کانی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان، حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیاش ده‌خرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد که پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) به هیچ له‌ونێک له‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌شداریی ناکات.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٠٨
News ID: 782338
هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به دژایه‌تی کردنی پێکه‌وه‌لکاندنی کانتۆنه کوردییه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی YPG نه‌گۆڕدراوه و وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه.