به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە کابۆل ، " سەمیم ئاخپلواک" وتە بێژی پارێزگاری قەندهار ڕایگەیاند ئەم تەقینەوەیە بەیانی ئەمڕۆ لە شارستانی " میوەند" سەر بە قەندەهارکاتێک ڕووی داوە کە بۆمبای تەنیشت جاددەیی لە ڕێگای هات وچۆی ترۆمبیلی کەسانی سیڤیل تەقییەوە .
هەموو کوژراوان وبریندارانی ئەم تەقینەوەیە کەسانی سیڤیل بوون .
تا بە ئێستا کەس ویان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ .هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ،کاربەدەستانی خۆجێی پارێزگای "پروان" ی ئەفغانستان باسیان لە کوژرانی دوو سەرکردەی خۆجێی تالیبان کرد لەم پارێزگایە .
"سۆهراب سەمیم" فەرماندەیەکی پۆلیس لە پارێزگای پەروان ئەمرۆ ڕایگەیاند : "مەلا کەریم ومەلا شەمس" دوو سەرکردەی خۆجێی تالیبان لە ئۆپەراسیۆنی شەوی چوار شەممە ی هێزە کانی ئەفغان لە شارستانی "سیاەگەرد" کوژراون . ئەو ووتیشی لەم تێکەڵچوونانە زەبرێک لە هێزە ئاسایشییەکانی ئەفغانی نەکەوتووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310