"حه‌سه‌ن به‌هرام" جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی له ناوچه‌ی دوزخورماتو، به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانییه که هه‌م له بواری سیاسه‌ت و هه‌میش له بواری نووسین و لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می گرینگه. ئه‌م سیاسه‌توان و توێژه‌ره که سووسیال دیموکراسی به نووسینگه‌ی بیری یه‌کێتی نیشتمانی ناوی لێده‌بات تا ئێستا چه‌ندین به‌رهه‌م له‌وان (لاپه‌ڕه تاریکه‌کانی مێژووی حکوومه‌تی ئه‌مه‌وی، ئهنسکلۆپیدیایی پارته‌کان و جووله ئیسلامییه‌کان له جیهان، پارته سیاسییه‌کانی کوردستان و عێراق، فرامسیۆنریت و...)ی ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کردووه که هه‌ندێ پرس له بواری سیاسه‌ت له خۆ ده‌گرێته‌وه. ناوبراو له گفتوگۆیێکدا له‌گه‌ڵ کوردپرێس سه‌باره‌ت به دوایین بارودۆخی سیاسی ناوچه‌ی دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و په‌یوه‌ندی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه‌یه باس و گفتوگۆی کردووه که ده‌قه‌که‌ی به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
* بۆچی دوزخورماتو بووه‌ته ناوه‌ندی کێشمه‌کێشمه سیاسییه‌کان؟
- له ڕاستیدا بارودۆخی دوزخورماتو له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق جیاوازی زۆری هه‌یه. ئه‌م شاره له باری جوگرافیایی دوایین شاری هه‌رێمی کوردستانه که له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی عێراق هاوسنووره و پێکهاته‌ی ئیتنیکی ئه‌وه پێکهاتوو له کورد، عه‌ره‌ب و تورکمانه. له باری ئایینی، لایه‌نگری هه‌ر دوو ئایینی سوننه و شیعه تێیدا ده‌ژین. کێشمه‌کێشمه سیاسییه‌کان له‌م شاره پیشینه‌ی مێژوویی هه‌یه و به درێژایی مێژوو ده‌وڵه‌تی عێراو له 1921 تا ئێستا، سیاسه‌ته‌کانی باشیرینهکان که حکوومه‌ته دوای له‌دوای یه‌که‌کان له عێراق له‌م شاره جێبه‌جێیان کردووه، دوزخورماتوویان کردووه‌ته شاری ماندوو و بریندار. خورماتوو هاوکات له‌گه‌ڵ ڕووخانی حکوومه‌تی به‌عس و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی ئازادی جارێکی دیکه گیرۆده‌ی جۆرێکی نوێی له کێشمه‌کێشمه‌کان بوو.
* ئه‌م کێشمه‌کێشمانه له دوزخورماتو خۆی به شێوه‌ی کێشمه‌کێشمه ئیتنیکی و ئاینییه‌کان پیشان داوه، ئه‌م بابه‌ته له کوێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
- هۆکاری یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که ئه‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی عێراق دراوسێیه. هۆکاری دووهه‌م بوونی حه‌شیمه‌تی عه‌ره‌بی زۆر و قووڵایی عه‌ره‌بی باشووری پارێزگای سه‌لاحه‌ددینه تاکوو گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌هێزتر ببنه‌وه. پێگه‌ی جوگرافیایی و زنجیره چیای حه‌مرین بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه سوپای عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی عێراق نه‌توانن له‌م ناوچانه کۆنتڕۆڵێکی سه‌قامگیریان بێت هه‌ر بۆیه ئه‌م ناوچانه بووه‌ته مۆڵگهیێک بۆ تیرۆریسته‌کان تاکوو به‌هێزتر ببنه‌وه. هۆکاری دیکه‌ش پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی و چه‌ند ئیتنیکی خورماتووه. هۆکاری دیکه ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناوچانه له باری مێژوویی و له باری جوگرافیایی به‌شێک له خاکی هه‌رێمی کوردستان دێنه‌ئه‌ژمار و پاش پڕۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق، ده‌مه‌قاڵه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له ژێر ناوی ماده‌ی 140 دروست بوو. هۆکاری دیکه، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین له به‌رانبه‌ر دوزخورماتوو و له‌وه خراپتر سیاسه‌ته هه‌ڵه و نایه‌کسانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له به‌غدایه که پشتیوانی ده‌که‌ن له کورد و عه‌ره‌ب له که‌مینه‌یێک له ژێر ناوی تورکمانی شیعه که ئه‌مه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ورده ورده بگه‌ینه ناوچه‌یێک که کێشمه‌کێشمه‌کان تێیدا زیاتر و توندتر بێت و له ڕاستیدا ببێته شه‌ڕی سیاسی و تایفی و شه‌ڕی چیه‌تی له دوزخورماتوو.
* هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی چلۆن هاتنه دوزخورماتوو؟
- به ڕاگه‌یاندنی بوونی چه‌کدارانی داعش، سێ گۆشی سوننه (مووسڵ، ڕه‌مادی و تکریت) له ناوچه‌که له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه داگیر کرا. سوپای عێراق له ناوچه‌ی دوزخورماتوو و هێزه ئه‌منییه‌کان و پۆلیس هه‌موویان له یه‌ک جیابوونه‌وه و هه‌ڵهاتن و ناوچه‌که به بێ پاسه‌وان مایه‌وه. هاوکات هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌وڵیان دا بۆ یارمه‌تیدانی دوزخورماتوو و ڕێگایان نه‌دا به‌شێکی زۆر له‌م ناوچه‌یه و شاره‌که له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر بکرێت. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه توانیان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان له کۆمه‌ڵکوژی ڕزگار بکه‌ن. پاش ئه‌وه‌ی که ناوچه‌ی ئامرلی که تورکمانه‌کانی شیعه له‌وێدا ئاماده‌ن بۆ ماوه‌ی 72 ڕۆژ له لایه‌ن چه‌کدارانی داعش گه‌مارۆ درا، دۆستان، حکوومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانی جیهانی و وڵاتانی ناوچه‌که داوایان له ئێمه کرد که ڕێگا بده‌ین به هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی تاکوو بێنه ئامرلی و ئه‌م شاره له گه‌مارۆدان ڕزگار بکه‌ن. پاش گفتوگۆ و دانوستانی زۆری گرووپه جۆراوجۆره‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی، ڕێککه‌وتن کرا که حه‌شدی شه‌عبی بێته دوزخورماتوو و ته‌نیا بۆ ئازادکردنی شاری ئامرلی که له مه‌ودای 25 کیلۆمه‌تری باشووری خورماتووه، ئۆپراسیۆن ئه‌نجام بده‌ن.
* له ئێستادا بارودۆخی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له دوزخورماتوو چلۆنه؟
- له مانگی ئهگێستی 2014 به‌شێک له هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له دوزخورماتوو بنکه‌ی سه‌ربازییان دروست کرد و گه‌نجانی تورکمانیان له ژێر ناوی حه‌شدی شه‌عبی پڕچه‌ک کرد که ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌کی بوو که ته‌نیا ڕاسپارده‌ییان ئازادکردنی ئیمرالی ڕاگه‌یێندرابوو. له ماوهییێکی زه‌مانی سێ چوار مانگدا به‌شێک له‌م شاره پڕچه‌ک بوون و ئه‌وان له به‌رانبه‌ر عه‌ره‌به سوننه‌کان و کورد و تورکمانی سوننه وه‌ستان. پاش ماوه‌یێک هه‌وڵیان دا که کۆنتڕۆڵی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و سه‌ربازییه‌کان له‌ده‌ست بگرن. گوشاری ئه‌وان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که گرووپێک له عه‌ره‌ب و تورکمانه سوننه‌کان و کورده‌کان بۆ هه‌ولێر و که‌رکووک و که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ کۆچ بکه‌ن و ژماره‌یێک په‌نا ببه‌ن به گه‌ڕه‌که کوردنشینه‌کان له دوزخورماتوو. ئه‌م بابه‌تانه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه وه‌کوو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که هێزێکی سه‌ره‌کی ئه‌م ناوچه‌ین بڵێین که تا ئه‌م ڕاده‌یه به‌سه و ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتتان بن، هه‌ر بۆیه به‌وان ڕاگه‌یێندرا که ئێوه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هاتوون و نابێت کارێکی دیکه ئه‌نجام بده‌ن.
* ماوه‌یێک لهمهوپێش شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان ئێوه و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی دروست بوو، ده‌توانن تا ڕاده‌یێک ڕوونی بکه‌نه‌وه؟
- به‌داخه‌وه تورکمانه‌کانی شیعه به ده‌ستووری هه‌ندێ گرووپه‌کان له به‌غدا، له جیاتی ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش شه‌ڕ بکه‌ن، به شه‌ڕ دژی ئیتنیکه‌کان هاتوون. ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ین کورده‌کان و عه‌ره‌بی سوننه و تورکمانه سوننه‌کان 80 له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئه‌م شاره پێکدێنن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رچاو ناگرن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌م کرده‌وانه‌یان کورد له‌م ناوچه‌یه نه‌مێنێت و کۆچ بکه‌ن.
به‌داخه‌وه به‌م هه‌وڵانه‌وه، 3 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی کورد لێره‌وه کۆچیان کردووه و چوونه دیکه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م بابه‌ته بووه‌هۆی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئێمه و ئه‌وان. له مانگی نۆڤێمبێری 2015 و مانگی ئهیپڕیڵی 2016 له دوو قۆناغدا شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له دوزخورماتوو ڕووی دا. به‌داخه‌وه ئه‌وان شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانیان ده‌ستپێکرد که له‌م نێوانه‌دا ژماره‌یێکی خه‌ڵکی بێ تاوان له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان کوژران و ژماره‌یێک دووکان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاگر درا.
* ڕوانگه‌ی سیاسیوون و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی چییه؟
- به‌داخه‌وه برایانی ئێمه له حه‌شدی شه‌عبی، خۆیان به مه‌زڵووم له به‌رانبه‌ر شیعه‌کانی عێراق و ئێران ده‌نوێنن. به‌خته‌وه‌رانه هه‌م له مه‌رجه‌عییه‌تی شیعی و هه‌میش له نێوان هێزه عێراقییه‌کان ژماره‌یێکی زۆر له ڕاستییه‌کان ڕوون کرا که ئه‌وان له به‌شێکی گه‌وره له‌م شه‌ڕ و پێکدادانانه تاوانبارن، چونکه ئێره شاره و نابێت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی تێیدا ئاماده بن و ده‌بێ هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس چاودێری له‌سه‌ر بکه‌ن. پاش دوایین شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان، له کۆبوونه‌وه‌یێکدا به به‌شداریی که‌تیبه‌ی سیاسی ئێمه و هادی عامری و فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، ڕێککه‌وتننامه‌ی 8 بڕگه‌یی واژۆ کرا که به‌داخه‌وه له‌و ڕێککه‌وتننامه 8 ماده‌ییه، ته‌نیا بڕگه و نیوێک له‌وه جێبه‌جێ کراوه. یه‌که‌مین بڕگه، وه‌ستانی شه‌ڕه و نیو بڕگه‌ی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌بێ کۆمیته‌یێکی هاوبه‌شی پێکده‌هێندرا تاکوو هێزه‌کانی ئه‌وان و هێزه‌کانی ئێمه له شاره‌که بڕۆنه ده‌ره‌وه که تا ئێستا هێزه‌کانی ئه‌وان له شار نهچوونهتهدهرهوه، به‌ڵام هێزێکی پێشمه‌رگه له شار نییه. له ئێستادا، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له مه‌ودای 30 کیلۆمه‌تری باشووری دوزخورماتوو بۆ به‌ره‌ڤانی کردنی شار له ده‌ستی تیرۆریستان، جێگیر بوون. هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌شێکی شاره‌که له‌مپه‌ڕی چیمه‌نتۆی گه‌وره‌یان داناوه.
* هۆکاری ئه‌م بابه‌ته چییه؟
هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان چه‌ندین ئامانجیان هه‌یه که ئێمه گومان ده‌که‌ین تورکیا له‌م بابه‌ت و جووڵه‌ی ئه‌وانه‌دا ڕۆڵی هه‌یه. ژماره‌یێک وابیر ده‌که‌ن که ئێران ئه‌م بابه‌ته‌ی قبووڵه، له حاڵێکدا ئاوه‌ها نییه. کۆماری ئیسلامی ئێران نایه‌وێت شه‌ڕ و پێکدادان له‌وێ ڕوو بدات چونکه هه‌م ئه‌وان دۆستی ئێرانن و هه‌م ئێمه‌ش، بۆیه ئێران ئاسایشی له‌م ناوچه‌یه بۆ خۆی به گرینگ ده‌زانێت و نایه‌وێت هیچ جۆره شه‌ڕ و پێکدادان و کێشمهکێشمێک ڕوو بدات. به‌ڵام که‌سانێکی دیکه هه‌ن که ده‌یانه‌وێت و پێیانخۆشه له‌م ناوچه‌یه ته‌نگژه دروست بێت.
* به ڕای ئێوه ئیداره‌کردنی هاوبه‌ش ده‌توانێت له‌مپه‌ڕی دروست بوونی شه‌ڕ و پێکدادان بێت؟
- ئیمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که چاره‌نووسی ئه‌م شاره ته‌نیا له ڕێگای سیاسی و له ڕێگای گشتپرسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و تفه‌نگ ڕێچاره نییه. ئه‌م شاری هی هه‌موو پێکهاته ئیتنیکی و ئایینییه‌کانه به‌ڵام جوگرافیا، جوگرافیای ناوچه کوردنشینه‌کانه و ئێمه نامانه‌وێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له تفه‌نگ ئه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵکوو ده‌بێ ڕێچارهیێکی دیکه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه.
* به‌ڵام ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه کرد که هه‌ندێ له هێزه چه‌کداره‌کان له شار ئاماده‌ن، ئایا ئه‌مه نابێته‌هۆی ورووژاندن؟
- ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که شار، شاره و سه‌ربازخانه، سه‌ربازخانه. له ڕاستیدا دوزخورماتو شاره و ده‌بێ خه‌ڵک تێیدا بژین و ده‌بێ پڕۆسه‌ی پێکه‌وه‌ژیان تێیدا به‌ربڵاو بکه‌ینه‌وه و ده‌بێ ئیداره‌کان له لایه‌ن ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان ئیداره بکرێن نه له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کان.
* ئێوه ئه‌م گله‌ییه‌تان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی باس نه‌کردووه؟
- ئێمه چ به شێوه‌ی ته‌له‌فۆنی و چ به شێوه‌ی ئاماده و چ به شێوه‌ی ناردنی ڕاپۆرتی مانگانه هه‌ر جووڵه‌یێک که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له شاری ئه‌نجامیان داوه‌یان به ئاگاداریی فه‌رمانده‌کانی ئه‌وان و هادی عامری و سه‌رۆکانی خۆمان گه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش له هه‌موو بابه‌ته‌کان ئاگادارن.
* به‌م وه‌سفه‌وه ئێوه داهاتووی دوزخورماتو چلۆن ده‌بینن؟
داهاتووی عێراق له توونێلێکی تاریک دایه و پاپۆڕی ئه‌م ده‌ریایه هه‌ر ڕۆژ به‌ره‌و پێگه‌یێکی نادیار ده‌ڕوات. جارێکی دیکه عێراق دروست نابێت و کورده‌کان ده‌بێ خۆیان بۆ ئه‌م پاشهاتانه ئاماده بکه‌ن و له لایێکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکه‌ن و له لایێکی دیکه‌شه‌وه ماڵی خۆیان چڕ و پڕ بکه‌نه‌وه و خۆیان له باری ئابووری، سیاسی و سه‌ربازی بۆ هه‌ر ڕووداوێک ئاماده بکه‌ن. عێراق له سه‌رده‌می سوومهریانهوه تا ئێستا وڵاتی کێشمه‌کێشمه‌کان بووه.
* ئه‌وه‌ی ڕوونه کێشه و گرفتێکی زۆر له به‌رده‌می هه‌رێمی کوردستان دایه به‌م وه‌سفه‌وه، داهاتووی ئه‌و ناوچانه که کێشه‌یان تێیدایه و بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان چلۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
- له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی هه‌میشه ڕوانگه‌ی ڕاستبینانه‌ی بووه. ئه‌لقاعێده و سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی به‌رده‌وام وه‌کوو پڕۆژه‌یێک چاویان له‌م بابه‌ته کردووه. له ده‌یه‌ی 80 کاتێک که هه‌ندێ له گرووپه‌کان ئاگاداریی ئه‌م بابه‌ته نه‌بوون، یه‌کێتی نیشتمانی ئیده‌عای سه‌ربه‌خۆیی بوو. یه‌کێتی نیشتمانی وه‌کوو ستراتێژیێک چاو له بابه‌ته‌که ده‌کات، به‌ڵام به ڕاستبینی و به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که ده‌بێ بواری ئه‌وه بڕه‌خسێندرێت، جووڵه ده‌کات. له ئێستاشدا ئێمه تووشی بۆشایی هاتووین و تا کاتێک له ناوخۆی خۆماندا یه‌کگرتوویی دروست نه‌بێت و ئاشتی سیاسی پێکنه‌هێندرێت و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ڕێکوپێک نه‌کرێن هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان دژوار ده‌بێت.
...
کۆتایی کورتە نامە/310
ۆڵی تورکیا له ورووژاندنی تورکمانه‌کان له دوزخورماتوو / ئێران خوازیاری کێشمه‌کێشم له دوزخورماتوو نییه
٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٠٤
News ID: 781989
"حه‌سه‌ن به‌هرام" وتی: " ئیمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که چاره‌نووسی ئه‌م شاره ته‌نیا له ڕێگای سیاسی و له ڕێگای گشتپرسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و تفه‌نگ ڕێچاره نییه. ئه‌م شاری هی هه‌موو پێکهاته ئیتنیکی و ئایینییه‌کانه به‌ڵام جوگرافیا، جوگرافیای ناوچه کوردنشینه‌کانه و ئێمه نامانه‌وێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له تفه‌نگ ئه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵکوو ده‌بێ ڕێچارهیێکی دیکه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه."