٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٩
رەخنەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە هەنگاریا

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەڕاپۆری نوێی خۆیدا، ڕەخنەی گرت لە میکانیزمی ئاڵۆزی ڕاگەیشتن بە ڕەوشی پەناخوازان لە هەنگاریاو ڕەفتاری دزێو و نامرۆیانە لەگەڵیاندا.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :و بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس، ڕاپۆری لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاو کرایەوە، ڕەنگدانەوەی ڕاپۆرگەلی هاوشێوە لەلایەن دەم و دەزگە نێودەولەتییەکانی دیکەی وەک ، چاودێری مافی مرۆڤ لە حەوتەکانی ڕابردوو بووە کە حکومەتی هەنگاریا لەگەڵیاندا نەیارەتی کردووە.

لە ڕاپۆری نوێی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە ، لەگەڵ پەناخوازان لە هەنگاریا ڕەفتاری کرێت و نالەبار دەکرێ و میکانیزمی ڕاگەیشتن بە ڕەوشی پەناخوازان لەو وڵاتە، بەئاشکرا بەئامانجی پێش گرتن بە چوونی پەناخوازان بۆ ئەو وڵاتە گەڵاڵەڕێژی کراوە.

زولتان کۆواکس وتەبێژی حکومەتی هەنگاریا پێشتر تۆمەت لێدانەکان لەبارەی لێدرانی پەناخوازان لەلایەن پۆلیسی بە "درۆیەکی تەواو"ناوبردبوو و وتبووی کە لەبارەی گشت ڕاپۆرەکانی هاوپێوەند بە ڕەفتاری خراپ و نالەبار لەگەڵ پەناخوازان لێکۆڵینەوە کراوە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها لە ڕەخنەگرانی هەوڵەکانی هەنگاریا بۆ پێش گرتن بە چوونی پەناخوازان بۆسربستانە کە لە نزیک سنوورەکانی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کراون.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕەخنەی گرتووە لە ڕەوتی ئاڵۆزی ڕاگەیشتن بە ڕەوشی بەسەدان هەزار پەناخوازێک کە لەپشت سنوورەکانی سربستان و هەنگاریا سەرگەردانن.

کردەی هەنگاریا لەمەڕ دانانی تەلەڕوو لەسەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سربستان، هۆی سەرلێشێواوی و حەشیمەتی زۆری پەناخوازان لەو سنوورانە بووە....

کۆتایی کورتە نامە/310