به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ه گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی SIFREP، جێگری فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی 9ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: له‌مه‌وبه‌دوا هێزه خۆبه‌خشه بیانییه‌کان که خوازیاری هاتنه‌ناو ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ن، وه‌رناگیردرێت.
به وته‌ی ناوبراو، ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری یه‌ک گرتن به هێزی پێشمه‌رگه‌ن، ده‌بێ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بگرن جگه له‌مه مومکینه که‌سانی ئاماژه‌پێکراو قۆڵبه‌ست، دادگه‌یی و له هه‌رێمی کوردستان ده‌ربکرێن.
ژێنڕاڵ ئه‌حمه‌د جاف وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و که‌سانه‌ی که پێش له‌مه له وڵاتانی بیانی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش ته‌ڤلی هێزی پێشمه‌رگه بوونه، له‌باره‌ی هۆکاری ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی خۆبه‌خشه بیانییه‌کان ڕایگه‌یاند که ئه‌م بڕیاره به بۆنه‌ی بوونی چه‌ندین که‌سی خراپ دراوه که ته‌نیا به ئامانجی ناوبانگ ده‌رکردن و وه‌ده‌ستهێنانی پاره ته‌ڤلی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بوونه.
به نووسینی ئارانیووز، پێش له‌مه ڕاپۆرته وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له پێشینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له وڵاتانی بیانی هاتبوونه ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ده‌ریخستووه که ژماره‌یه‌ک له‌وان تاوانبارانی هه‌ڵاتوو بوون.
باری هالی ته‌مه‌ن 41 ساڵانی خه‌ڵکی به‌ریتانیا که ساڵی ڕابردوو تێکه‌ڵ به ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه ببوو، له مانگی مارچی 2016 بۆ وڵاته‌که‌ی نێردرایه‌وه چونکه به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکان ناوبراو له وڵاته‌که‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ده‌ستدڕێژی سێکسی دادگه‌یی کرابوو....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:١٦
News ID: 781717
ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: له‌مه‌وبه‌دوا هێزه خۆبه‌خشه بیانییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش قبووڵ ناکرێن.