٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٣٣
عەبادی بەڵێن بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە، چارەسەرێک بۆ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزنەوە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی‌ لە پەرلەمانی عێراق ، رایگەیاند:   یەکشەممە 25 ی ئەیلولی 2016، لەسەر داوای حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عیراق، پێکەوە کۆبونەوەیەکمان ئەنجامداو تایبەت بە کارەکانی پەرلەمانی عیراق‌و پڕۆژە یاسای بودجەی 2017 ی عێراق‌و  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

وتیشی:  لەو کۆبونەوەیەدا باس لەرێکەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم‌و ناوەندو  لە دۆزینەوەی چارەسەرێک کراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەناو بودجەی 2017ی عیراقدا.هاوکات، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان لەپشکی 17% ی بودجەی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراقدا کردووە تا فەرمانبەران هەرێم بێبەش نەبێت لەمووچەکانیان.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، راشیگەیاند:   حەیدەر عەبادی بەڵێنیدا پێکەوە هەوڵبدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.هەروەها،  عەبادی، راشیگەیاندووە:  مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداهاتی عیراقەوە هەیەو لەبەرئەوەی هەرێم بەشێکە لەعیراق دەبێت داهاتەکەی رادەستی حکومەتی عیراق بکات‌و  پابەند بێت، تا هەموو فەرمانبەرێک مافی خۆی وەربگرێت.

دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش، تاڵەبانی، دەڵێت:    عەبادی، وتویەتی؛   لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەپارێزگای کەرکوک کە مافێکی یاسایی‌و دەستوری دانیشتوانی پارێزگاکەیە....

کۆتایی کورتە نامە/310