به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"جان کەری ' ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە لە دیداری "بنیامین نەتانیاهۆ" ، سەرۆک وەزیرانی رەژیمی زایۆنی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئیدعای کرد ،ئەمریکا دەتوانێ لە ماوەی دوومانگی داهاتوو دەستی ڕابگات بە دەستکەوتگەلێکی گرنگ لەبارەی چارەسەری کێشەی فەلەستین
ئەم قسەگەلە لە حالێک دایە کە بنیامین نەتانیاهۆ لەم دیدارە سەبارەت بە ئاراستە کردنیی هەرچەشنە گەڵاڵەیەکی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینیەکان لە کۆتایی سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی "باراک ئۆباما" شک وگومانی خۆی ڕاگەیاند .
دیاری جان کەری و نەتانیاهۆ لە حالێکدا بەڕێوە چوو کە لیژنەی چوار لایانەی نێو دەوڵەتی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بریتی لە ئەمریکا ، ڕووسیا ، یەکیەتی ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوەکان ، لەگەڵ شارۆچکە سازییەکانی ڕەژیمی زایۆنی نەیاریەتی کردووە و وەک هەڕەشەیەک زانیوە دژی چارەسەری کێشەی فەلەستین .
ڕەژیمی زایۆنی سەرەڕای ڕەخنەی بەر بڵاوی نێو دەوڵەتی هەروا بەردەوامە لە سەر شارۆچکە سازی لە ناوچەکانی فەلەستینی و کۆمەڵگەی جیهانی یش هەرگیز نەیتوانیوە لەکردەوەکانی پەرە خوزانەی ڕەژیمی زایۆنی پێشگری کات .
ڕۆنان و پەرەی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە ناوچەکانی فەلەستینی بوو بە هۆی ئاوارە وهەڵوەدا و لانە وراز بوونی فەلەستینیەکان ....
کۆتایی کورتە نامە/310