کاربەدەستێکی ئاسایشی لە پارێزگەی سەلاحەدین ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ سومەریە نیوز وتی : لە پێناو ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شوروقات چوار گوند لەم ناوچەیە لەلایەن هێزی ئاسایشی ئێراقەوە ئازاد کرا .
بە وتەی ئەم کاربەدەستە، یەکەگەلێک لە هێزی ئاسایشی توانیان لە ئۆپراسیۆنەکەیان دا کە لە سێ تەوەرەوە لە شوروقات ئەنجام بووە، چوار گوند بە پشتیوانی ئاسمانیی فڕوکە جەنگییەکان و فڕوکەکانی سوپای ئێراق ئازاد بکەن .
ئەم کاربەدەستە ئاسایشیە وتی کە بە پێی بەرنامەی ئەنجام دراو، هێزی ئاسمانی ئێراق توانی بنکەی جۆربەجۆری داعش لەم ناوچەیە بداتە بەر پەلامار .
هەرلەم حاڵەدا ئەحمەد نەمراوی سەرۆکی شارۆچکەی براونە سەر بە شاری حەدیسە باسی ئازادی دوو گوندی خالدیە و عەمیرییە لە حەدیسە لەلایەن هێزی ئاسایشی و عەشیرەتەکانی کرد و وتی کە هێزی ئاسایشی و عەشیرەتەکان توانیان ئەم دوو گوندە کەلە ڕۆژهەڵاتی حەدیسە دان ، لە دەستی هێزەکانی داعش ئازاد بکەن.
بەوتەی مەبروک حەمید فەرمامنداری شاری حەدیسە داعش بە کەڵک وەرگرتن لە دانانی بۆمب لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە حەدیسە هەوڵی دا پێش بە پێشکەوتنی هێزی ئاسایشی و عەشیرە بگرێت.
حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێ شەممە لە نیۆیۆرکەوە فەرمانی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ وەرگرتنەوەی شوروقات و ناوچەگەلێکی ئەنبار لە دەستی هێزەکانی داعشی دەر کرد ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٣٩
News ID: 780271
دوابەدوای دەرکرانی فەرمانی دەستپێکرانی ئۆپراسیونی سەربازی لە لایەن حەیدەرعەبادی بۆ وەرگرتنەوەی شاری شوروقات ، هێزە دەوڵەتییەکان ناوچەگەلێکی دەورووبەری ئەم شارەیان ئازاد کرد .