به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئێنتسار جبووری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس" وتی: پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق، پرسێکه که ده‌بێ کورده‌کان پاش لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم به شێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌باره‌یه‌وه بڕیار بده‌ن؛ چونکه کارێکی وا پێویستی به ڕێککه‌وتنی سیاسی له نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هه‌یه و ده‌بێ له ڕێگای به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی دیاریکردنی چاره‌نووس ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له ئێستادا هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه دژ به پڕۆژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراقن و هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌کانی کوردستان بارودۆخ بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی دیاریکردنی چاره‌نووس به باش و گونجاو نازانن، زیادی کرد که له ئێستادا جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق و دامه‌زراندنی وڵاتێکی کوردی مومکین نییه.
ئه‌ندامی ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی کرد: جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک له عێراق له حاڵێکدا که ئه‌و وڵاته خه‌ریکه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان شه‌ڕ ده‌کات، به‌قازانج نییه....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٢٧
News ID: 780043
ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی کرده سه‌ر مومکین نه‌بوونی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق و دامه‌زراندنی وڵاتێکی کوردی.