به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی یەکشەممە وتی : ئەردەن، عەرەبستان، فەرەنسا، ئەمریکا، بەریتانیا، قەتەر و تورکیا لە تیرۆریزمی سوریا داکۆکی دەکەن و بەرامبەر بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، کەمتەرخەمن.
بەشار جەعفەری وتیشی : ئیسرائیل پێشوازی لە بەرەی نوسرە و هەموو ئەو تیروریستانەی کە لە ئەردەن، عەرەبستان، تورکیا و لە ئیسرائیل ڕادێن دەکات و بە داکۆکی ماڵیی قەتەر ئەم تیرۆریستانە لە نەخۆشخانەکانی چارەسەر دەکات .
نوێنەری سوریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگری کرد تاکاتێک کە ئەمریکا هۆگرە کە تاقمەکانی تیرۆریستی لە پێناو تاقمە نێوانڕەوەکان نیشان بدات و ئەم دووە لە یەک جیا ناکاتەوە قەیرانی سوریا چارەسەر ناکرێت چونکە ئەوان لە تیرۆریزم وەک ئامرازێک بە دژی دەوڵەتی دیمەشق کەڵک وەردەگرن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٨
News ID: 779994
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داکۆکیکردنی هەندێ وڵاتی لە تیرۆریزم لە وڵاتەکەی شەرمەزار کرد .