به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا سەبارەت بە بارودۆخی نەگۆڕاوی جادەی کاستلو ، ڕێگای فریاگوزاری لە باکووری حەڵەب نووسی : تاقمە تێرۆریست و چەکدارەکان خۆ دەبوێرن لە پاشەکشە لە دەڤەری ئەو جادەیە .
تاقمی تێرۆریستی ئەلنوسرەش ڕێگای هات و چۆی یارمەتیە مڕۆڤ دۆستانەکان لەو جادەیە نادات. تاقمە تێروریستیەکانی دیکەش لە سوریا بە ڕێنوێنی لاگرانی ماڵی و لاگرانی عەرەبستانی ، قەتەری و تورکیایی خۆیان بە گشتیی نەیاری ئەو فریاگوزاریگەلەن .
پێشتریش ئیستیفان دی میستورا نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سوریا بە بێ لەبەرچاو گرتنی نەیارەتیی تاقمە تێرۆڕیستی و چەکدارەکانی سوریا لە گەڵ هات و چۆی کارەوانەکانی فریاگوزاری و لەبەرچاو نەگرتنی هەوڵەکانی دیمەشق بۆ کرانەوەی جادەی کاستلو ، دیمەشقی تاوانبار کرد بەوەی کە ڕێگا بە هاتووچۆی کارەوانەکانی هەڵگری یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە نادات ....
کۆتایی کورتە نامە/310