حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەمە لە دیداری " محەمەد حامد ئەنساری " جێگری سەرۆک کۆماری هێند لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە مارگاریتای وێنزوئێلا لە هێند و ئێران وەک دوو وڵاتی گەورەی ناوچەکە و خاوەنی بارستا و تواناییگەلی ئابووری ناو بردووە و جەختی کردووە تاران بەردەوام پێشوازی دەکات لە پەرەی هاوکاریەکانی لە گەڵ نیودلهی .
ڕوحانی وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات لە ڕەوتی سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی هێند بۆ تاران وتیشی: جێ بەجێ کردنی خێرای ئەو ڕێککەوتنگەلە بە تایبەت هێزمەند کردنی هاوکاریی بانکی ، ئاسنەڕێ و گەشەی بەندەری چابەهار لە باشووری ئێران پەیوەندیەکانی دوو وڵات پەرە پێ ئەدات .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکەیش وتی : ناوچەکە تووشی توندڕۆیی و تێرۆریزم بووەو هێزمەندی هاوکاریەکانی ناوچەیی نێوان تاران و نیو دلهی بە مەبەستی هێزمەند کردن و دابینی ئاسایش و سەقامی ناوچەیی پێویستە .
بە پێی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵدەریی سەرۆک کومارەتی جێگری سەرۆک کۆماری هێندو ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا وتی:هاوکاریەکانی دوو وڵات دەتوانێ یارمەتی ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری ناوچەکە بدات .