به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی شەممە لە دیدار لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ سەروکی ڤێنزۆئێلا ، دەست پێکرانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە بەسەر بزووتنەوەی بێ لایەنەکانی پیرۆزبایی کرد و وتیشی : تاران ئامادەیە ئەزموونی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر ئەم بزووتنەوەیە بخاتە بەردەستی ڤێنزۆئێلا.
روحانی بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی گرینگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتی : بزووتنەوەی بێ لایەنەکان دەتوانێ دەورێکی گەورە لە جیهانی ئەمڕۆ بگێڕێ و ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە دەبێ بە یەکێتی و هاوکاری بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی بە کومەڵی خۆیان بەرەو پێش بەرن .
سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە پرسی کەمبوونی نرخی نەوت و کاریگەریەکەی بەسەر ئابووریی جیهان، پێداگری کرد : سەقامی بازار، نرخی دادگەرانە و هەروەها پشکی دادگەرانەی بەرهەم هێنەرانی نەوت ، دەستەبەرکەری بەرژەوەندیی پاوەجێی بەرهەم هێنەران و بەکارهێنەرانی وزەیە .
روحانی وێڕای هۆگری دەربڕینی ئێران بۆ پەرەی هاوکارییەکان لە بوارەکانی جۆربەجۆری ئابووری و سەرمایەدانان لەگەڵ ڤێنزۆئێلا، چالاک بوونی کۆمیسیۆنی هاوبەشی دوو وڵاتی بۆ بەرەوپێش بردنی گەڵاڵەکان و بەرنامەکانی بەردەم، ئەرێنی وەسف کرد.
سەرۆکی ڤێنزوئێلاش بە پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە کاراکاس سوورە لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ تاران لە هەموو بوارەکان دا وتی : ئێران و ڤێنزۆئێلا دەرفەتی بەربڵاویان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری هەیە و وڵاتەکەی بەنیازی دانانی سەرمایەی هاوبەش لە بوارەکانی پیشەسازی ، ژێرخانی و وزەیە .
مادۆرۆ، بە ئاماژەدان بە پرسی کەمبوونی نرخی نەوت پێداگری کرد : وڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت لە دابەزینی نرخەکەی تووشی زیان دەبن و دەبێ بە یەکێتی بۆ سەقامی نرخی نەوت هەوڵ بدەن.
ئەمڕۆ شەممە حەڤدەهەمین کوبوونەوەی سەرۆکانی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە دوورگەی مارگاریتای ڤێنزۆئێلا دەست بە کارەکەی دەکات و سەروک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم کۆبوونەوەیە دا، سەرۆکایەتی ئەم بزووتنەوەیە دەسپێرێ بە ڤێنزۆئێلا....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٥٧
News ID: 779634
سەروک کۆمارانی ئێران و ڤێنزۆئێلا لەسەر دەوری گرینگ و کارتێکەری بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە دامەزرانی ئاشتی وسەقام لە جیهاندا پێداگرییان کرد .