١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٤٣
ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا لەئانکاراو ئەستەمۆڵ بەدژی داعش

پۆلیسی تورکیا چوار کەسی دەستبەسەر کردن کە گۆیا لەگەڵ ڕێکخراوی ترۆریستی تەکفیری داعش پێوەندیان هەبووە لە پێوەندی لەگەڵ هەرەشەی تیرۆریستی بەدژی نوێنەرایەتیەکانی ئەڵمانیاو بەریتانیا لەو وڵاتەو بووەتە هۆی داخرانی کاتی ئەو نوێنەرایەتیانە .

ئەڵمانیا بە نیگەرانی لە هەرەشەو گۆڕەشەکانی ترۆریستی دژ نوێنەرایەتییەکانی خۆی لە تورکیا ، بالوێزخانەی ئانکارا ، سەرکۆنسوڵگەری ئەستەمۆڵ و خۆیندنگەکانی لە رۆژی ١٣ تا ١٧ سێپتەمبەر ٢٣ تا ٢٧ خەرمانان بە داخراوە ڕاگەیاند بوو .

دوا  بە  دوای ئەوە بەریتانیا یش هەر لەم پێوەندییە ڕایگەیاندووە کە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تورکیا ئەمڕۆ (هەینی) دادەخرێت ، رۆژنامەی میللیەت ڕۆژی هەینی لە ماڵپەری دەنگ وباس و لێکدانەوەی خۆی دا بە گێرانەوە لە سەرچاوەکانی وەزارەتی نێو خۆ ی تورکیا نووسی :  پۆلیس لەهاوکاری ئیتڵاعاتی لەگەل ئەو وڵاتانە ، سێ کەسی لە ئانکارا ویەک کەسی لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کردووە .

هەر ئەم سەرچاوانە بە ئاماژە بەوەی کە ئیتڵاعاتەکان وا ئاراستە کراون لە لایەن ئەو وڵاتانە لە ئاستێک دانەبووە کە وەکوو تەگبیری ئاسایشی نوینەرایەتییەکانی سیاسی خۆیان لە تورکیا بەشێوەی کاتی داخەن ، ووتوویانە هاوکاری نیزیک لەگەڵ نوێنەرایەتیەکانی ئەڵمانیا وبەریتانیا لە تورکیا دا هەیە .

کاربەدەستانی وەزارەتی نێو خۆی تورکیا بە ئاماژە بە گرینگایەتی ئاڵ و وێری زانیارییەکان لەگەڵ تورکیا ئیدعایان کردووە ڕێو شۆینی ئاسایشی پیویست لەبەر چاو گیراوە .

لەم نێوانە  ڕیچارد مور باڵوێزی بەریتانیا لە تورکیا لە ڕێگای  توئیتری خۆی لەهاوکاری هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لەگەڵ بالوێزخانە ڕێزی گرتووە بەڵام هەر لەم حالە دا ووتوویەتی : لەوەها ڕەوشێک دا داخرانی بالوێزخانە کارێکی ژیرانەیە .

ڕێککەوت بوونیی داخڕانی نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە تورکیا لەگەڵ رۆژانی پشوودانی جەژنی قوربان لە تورکیا  ڕاو بۆچوونی جۆر  بە جۆری لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دا بووە و ژمارێک لە میدیاکان ئیدعایان کردووە کە نوێنەرایەتیەکانی ئەڵمانیا بە هۆی پشوودانەکانی جەژنی پیرۆزی قوربان داخراوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310