به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گێڕانه‌وه له خانه‌ی میلله‌ت؛ ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له زۆربه‌یه‌ک له وته‌کانیاندا جه‌ختیان کردووه‌ته‌سه‌ر بابه‌تی قاچاخ و پێویستی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وان، به‌تایبه‌ت قاچاخ و هاورده‌ی کاڵا بێ مۆڵه‌ته کانتینێرییهکان بۆ وڵات و هه‌روه‌ها تووشبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانان و مه‌له‌وانانه سنوورنشینه که بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیان چالاکی ده‌که‌ن، ئه‌وان به جه‌خت له‌سه‌ر ڕێگری کردن له هاتنی قاچاخ، ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخیان خسته‌ڕوو: "ئێمه تا ئێستا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ بهجیدهوه کرده‌وه‌مان نه‌کردووه." ئه‌م وتانه گرینگه‌ی ڕێبه‌ری پیشان ده‌دات که له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ که‌مته‌رخه‌می کراوه. ئه‌ڵبه‌ت ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له نێوان دوو جۆر قاچاخی کاڵا جیاوازی داده‌نن و یه‌کێک له‌وانه به "به‌ڵای گه‌وره"ی وڵات ناو ده‌به‌ن.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به باسی قاچاخ ده‌ڵێن: "مه‌به‌ستی من له قاچاخ، فلان کوڵبه‌ری لاوازی به‌لووچستانی نییه که ده‌چێت ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌کان شتومت دهنێتهسهر شانی خۆی دێریتییه وڵات؛ ئه‌مانه که بابه‌تێکی گرینگ نین، به‌ره‌نگاری ئه‌وانیش نه‌بینه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک نییه." به‌ڵام جۆری دووهه‌می قاچاخیان به قاچاخی ڕێکوپێک ناوده‌به‌ن: "مه‌به‌ستی من قاچاخه ڕێکخراوه گه‌وره‌کانه؛ ده‌یان کانتینه‌ر یان سه‌دان کانتینه‌ر کاڵای جۆراوجۆری قاچاخ بێنه ناو خاکی ئێران."
ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران که به به‌رته‌سکییه‌کان کێشه‌ی زۆریان بۆ سنوورنشینان ڕه‌خساندووه؛ له نه‌بوونی کارگه و پیشه بهرههمهێنهرییهکان هه‌ر ڕۆژ ڕوو دێننه پیشه‌ی کوڵبه‌ری که گیان و دارایی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
کۆڵبه‌ری که له به‌رته‌سکییه‌کانی زۆری ناوچه سنوورییه‌کان پیشه‌یه‌کی پێناسه‌کراو دێته‌ئه‌ژمار و کێشه و گرفتی زۆری بۆ سنوورنشینان له‌گه‌ڵ بووه؛ چونکه له ساڵانی ڕابردوو وادیاره کوڵبه‌ره‌کان له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی له‌ناوچوونی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ناوی لێبراوه و ئه‌وپه‌ڕی سزادان بۆ ئه‌وان له‌وان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دارایی و کوشتنی وڵاخه‌کانی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌بێت؛ له حاڵێکدا که له سێبه‌ری ئه‌م تووشبوونه تونده قاچاخی ڕێکخراو له ده‌روازه فه‌رمییه‌کان هاتووه‌ته ئێران و ڕێگای گه‌شه‌سه‌ندن به به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن.
ڕێکاری تووشبوون له‌گه‌ڵ قاچاخ چ له ڕێژه‌ی زۆری ئه‌وه و چ له ڕێژه‌ی لاوازی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و پشتیوانی له به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ییه؛ چونکه ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌ک گونجاو بوونی هه‌بێت؛ سنوورنشینانی ئێران ناچار به گواستنه‌وه‌ی قورس و له مه‌ترسی دانانی گیانی خۆیان نابن.
هه‌ڵوێستی یه‌کلایی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ پێویست ده‌کات؛ به‌رپرسان له هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان پێداچوونه‌وه بکه‌ن و چاره‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رچاوبگرن.
هه‌واڵده‌ریی خانووی میلله‌ت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له نوێنه‌رانی مه‌جلیس کێشه و گرفته دروست بووه‌کانی قاچاخ بۆ ئێران و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ کوڵبه‌رانی لێکداوه‌ته‌وه که له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه:
کازم زاده: ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کوڵبه‌ران ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له ناوچه سنوورییه‌کانه
شادمێهر کازم زاده له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی خانه‌ی میلله‌ت، به ڕه‌خنه‌گرتن له ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان له قاچاخ له ئێران وتی: به‌داخه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قاچاخ له ئێستادا به سزای توندی کوڵبه‌ران به‌رته‌سک کراوه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی دێلۆران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، به ئاماژه به‌وه‌ی که ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران تووشی بێبه‌شی زۆرن، زیادی کرد: نه‌بوونی کارگه و پیشه بهرههمهێنهرییهکان له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران بووه‌ته‌هۆی زیاتربوونی ڕێژه‌ی بێ‌کاری گه‌نجان.
ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵک له مه‌جلیسی ده‌یه‌م، به ئاماژه به‌وه‌ی که زۆربه‌یه‌ک له خه‌ڵک له ناوچه سنوورییه‌کانی له ڕووی ناچارییه‌وه و بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان خۆیان ڕوویان هاوردووه‌ته کوڵبه‌ری، ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر له توانا سروشتییه‌کانی سنووره‌کان که‌ڵک وه‌ربگیردرێت به دڵنیاییه‌وه ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و گه‌شه‌ی ئابووری له وڵات ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت.
تووشبوون له‌گه‌ڵ کوڵبه‌ران و کوشتنی وڵاخه‌کانی ئه‌وان دروست نییه
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تووشبوون له‌گه‌ڵ کوڵبه‌ران و کوشتنی وڵاخه‌کانی ئه‌وان کارێکی دروست نییه، زیادی کرد: تووشبوون له‌گه‌ڵ ئه‌م کوڵبهرانه ده‌بێ به بێ کوشتنی وڵاخه‌کانیان ئه‌نجام بدرێت چونکه جگه له‌وه هه‌وڵێک به‌پێچه‌وانه‌ی ئاشتی ژینگه ئه‌نجام دراوه.
کازم زاده درێژه‌ی دا: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی ڕێکخراو و گه‌وره ده‌بێ له ده‌ستووری کاری به‌رپرسان دابنرێت؛ نه ئه‌و کوڵبهرانه که بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ده‌بێ ڕێگای دروستی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌کی دابڕژێت و پێناسه بکرێت، وتی: تا کاتێک که ئه‌م کاره ئه‌نجام نه‌بێت شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و گرفتێک وه‌کوو کوڵبه‌ری و قاچاخ ده‌بین.
ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵکه له مه‌جلیسی ده‌یه‌م، زیادی کرد: ده‌بێ له توانا سروشتییه‌کانی سنووره‌کان که‌ڵک وه‌ربگرین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ گه‌شه و ئاوه‌دان کردنی ئێران.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاوه‌دانکاری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ڕوونیشی کرده‌وه: بۆ ڕێگری کردن له هاورده‌ی کاڵای قاچاخ ده‌بێ له سه‌ره‌تادا ده‌روازه فه‌رمییه‌کان دابخرێت و پاش ئه‌وه‌ش هه‌وڵێک بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی سنوورنشینان ئه‌نجام بدرێت تاکوو بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان ناچار به کوڵبه‌ری کردن نه‌بن.
خزری: تووشبوون له‌گه‌ڵ کوڵبه‌ران، جێگای خۆی داوه‌ته تووشبوون له‌گه‌ڵ قاچاخچیان
ڕه‌سووڵ خزری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی خانه‌ی میلله‌ت، به جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی قاچاخ له بابه‌تی شه‌ڕی نه‌رم وتی: له ئێستادا له جیاتی ئه‌وه‌ی که به‌ره‌نگاری قاچاخ بکرێت له‌گه‌ڵ کوڵبهرێکی هه‌ژار که بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌دات، تووش ده‌بن.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی پیرانشار و سه‌رده‌شت له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، به خستنه‌ڕووی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ئه‌و سنوورنشینه که له یه‌که‌مین سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر دوژمن ده‌بێ بوه‌ستێت له باسی هه‌لی کار له‌به‌رچاو گیراوه؟ ڕوونیشی کرده‌وه: کوڵبه‌ران له لاوازترین چینه‌کانی کۆمه‌ڵگان که به تووشبوونی توندی به‌رپرسان ڕێگای چالاکی بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان نییه.
خزری درێژه‌ی دا: ئێستا له‌سه‌دا 90ی بازاڕیان و سه‌ندیکاکان له لاوازترین چینی کرێکارێک که کوڵبهرن، دێنه‌ئه‌ژمار، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ به مانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه نییه. بۆچی له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ، قاچاخچی گه‌وره به ئاشکرایی چالاکی ده‌کات؟
ته‌نیا له‌سه‌دا نیوی کاڵای قاچاخ له ده‌روازه نافه‌رمییه‌کان هاورده ده‌کرێن!
ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵک له مه‌جلیسی ده‌یه‌م، به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌گشتی زیاتر له 20 میلیارد دۆلار هاواردهی قاچاخ که له ئێران ئه‌نجام ده‌بێت که‌متر له‌سه‌دا نیوی له ڕێگای ڕێڕه‌وه نافه‌رمییه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت، وتی: به‌داخه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کان که له یه‌کێک له ده‌روازه سه‌ره‌کییه‌کانی بژێوی ژیانی سنوورنشینانه، هیچ ڕێچاره‌یه‌ک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
خزری وتی: ئاسایشی به‌رده‌وام له گره‌وی بژێوی ژیانی به‌رده‌وامه؛ له سنووره‌کان ئه‌گه‌ر هه‌لی کارمان نه‌بێت و قه‌یرانی بێ‌کاریمان بێت، ئاسایش جێگیر نابێت.
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕاده‌ست کردنی پڕۆژه‌یاساییه‌ک سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌جلیس، جه‌ختیشی کرد: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به داخستنی سنووره‌کان به بێ ئه‌وه‌ی که جێگرهوهییهکی بێت به شێوه‌یه‌کی سه‌ختگیرانه کرده‌وه بکات، به‌دڵنیاییه‌وه پاشهاتی زۆری بۆ وڵات ده‌بێت.
ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵکه له مه‌جلیسی ده‌یه‌م، زیادیشی کرد: له جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچی ده‌بێ به‌ره‌نگاری قاچاخ بین که ئه‌م بابه‌ته له ئێران ده‌بێ به کوڵبه‌ران به‌رته‌سک بکرێت و قاچاخچیانی گه‌وره به شێوه‌ی ئازادانه پاره‌یه‌کی زۆر وه‌ده‌ست ده‌هێنن.
بیگله‌ری: تووشبوون له‌گه‌ڵ قاچاخچیانی ڕێکخراو جێگای خۆی داوه‌ته کوشتوبڕی کوڵبه‌ره‌کان
موحسێن بیگله‌ری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی خانه‌ی میلله‌ت، به ڕه‌خنه‌گرتن له شێوه‌ی تووشبوون له‌گه‌ڵ قاچاخچیان له ئێران، وتی: تووشبوون له‌گه‌ڵ قاچاخ له وڵاتی ئێمه به‌رته‌سک کراوه به کوڵبه‌ران و قاچاخچیانی بچووک.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به تووشبوونی له‌گه‌ڵ قاچاخ له ئاستی گه‌وره هۆشداری داوه، زیادی کرد: به‌داخه‌وه داموده‌زگاکانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ دیارده‌ی قاچاخ هه‌موو ئه‌رکی خۆیان له‌سه‌ر قاچاخی بچووک داناوه و له ڕێژه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وان خافڵ بوون.
ئابووریی ناوچه سنوورییه‌کان نابێت به هه‌ندێ کرده‌وه‌ی هه‌ڵه ئیفلیج بکرێت
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئابووری ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران له گره‌وی چالاکی وردی کوڵبهرانه، ڕوونیشی کرده‌وه: به‌داخه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌گونجاوی هێزه‌کانی پۆلیسی ئینتیزامی له‌گه‌ڵ کوڵبه‌ران و کوشتنی وڵاخ به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاساییه.
بیگله‌ری درێژه‌ی دا: له ڕابردوودا وڵاخی وه‌رگیراو له کوڵبه‌ران ده‌فرۆشرا؛ به‌ڵام ئێستا ئه‌م وڵاخانه ده‌کوژرێن که ئه‌مه دژی هه‌ر جۆره سیاسه‌تێکه.
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نابێت ئابووری ناوچه سنوورییه‌کان به هه‌وڵی نه‌گونجاوی هه‌ندێ له به‌رپرسان ئیفلیج بکرێت، ڕوونیشی کرده‌وه: کوشتنی وڵاخی کوڵبه‌ران ده‌بێته‌هۆی ئالووده‌یی زۆری ژینگه‌یی.
نادری جه‌ختی کرد: قاچاخی کاڵا تێکده‌ریی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی/ کوڵبه‌ران پێشمه‌رگه‌کانی قاچاخی ڕێکخراو و گه‌وره
شه‌هاب نادری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی خانه‌ی میلله‌ت، به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویستی تووشبوون له‌گه‌ڵ قاچاخی گه‌وره که له ده‌روازه فه‌رمی ئه‌نجام ده‌بێت، وتی: به‌داخه‌وه به‌رپرسان له‌جیاتی تووشبوونی توند له‌گه‌ڵ قاچاخی گه‌وره و ڕێکخراو که ئابووری وڵاتی ئیفلیج کردووه؛ خۆیان سه‌رقاڵی کوشتوبڕی کوڵبه‌ران کردووه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی پاوه و هه‌ورامان له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئیران، به ئاماژه به‌وه‌ی که لێدوانه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به تووشبوون له‌گه‌ڵ کاڵای قاچاخ، ڕوونیشی کرده‌وه: وادیاره هۆشداره‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ، ته‌رکیز و سرنجی به‌رپرسانی به‌ره‌ولای کوڵبه‌ران ڕاکێشاوه که پشکێکی زۆریان له گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه سنوورییه‌کان هه‌یه.
زۆربه‌یه‌ک له کۆڵبه‌ران بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ڕۆژانه گیانی و دارایی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ئێستادا هه‌ندێ به شێوه‌ی ڕێکخراو به ئاسانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هاورده‌ی گه‌وره له ده‌روازه فه‌رمییه‌کانی ئێران، زیادی کرد: هێزه ئینتیزامییه‌کان له به‌ره‌نگاه‌بوونه‌وه‌ی کوڵبه‌ران به‌پێچه‌وانه‌ی هۆشداره‌کانی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرده‌وه ناکه‌ن.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی خه‌ڵک له مه‌جلیسی ده‌یه‌م، درێژه‌ی دا: زۆربه‌یه‌ک له کۆڵبه‌ران بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان، گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه له‌م ڕووه‌وه تووشبوونی هێزه ئینتیزامییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌لوپه‌له‌کانیان و هه‌روه‌ها کوشتنی وڵاخه‌کانی ئه‌وان دژی یاسا و ڕێساکانه.
نادری به ئاماژه به‌وه‌ی که دژی قاچاخ و له‌ناوچوونی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ییه، زیادی کرد: کوڵبه‌ران له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران هیچ ڕێگاییهکیان جگه له هاورده‌کردنی هه‌ندێ که‌لوپه‌لی به‌کارهێنراو و له ڕێژه‌ی که‌م بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان نییه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: سازوکارێکی دیاریکراو ده‌بێ بۆ قاچاخی گه‌وره له‌به‌رچاو بگیردرێت؛ وێڕای ئه‌وه‌ی که پشتیوانی کردنی کۆڵبه‌ران بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان، پێویسته.
که‌بیری: پێویستی له‌به‌رچاوگرتنی ده‌روازه فه‌رمییه‌کان بۆ هاتوچۆی کوڵبه‌ران/ ئابووری ناوچه سنوورییه‌کان ده‌بێ به‌هێز بکرێت
سهییدتهقی که‌بیری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی خانه‌ی میلله‌ت، به ڕه‌خنه‌گرتن له کاره ئه‌نجامدراوه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له کوڵبه‌ران وتی: له جیاتی ئه‌وه‌ی که له بیری ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ ئه‌وان بین، ته‌نیا ڕێگای داهاتی ئه‌وانیش له‌ناو ده‌به‌ین.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی خۆی و چایپاره له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، به ئاماژه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌لوپه‌لی کوڵبه‌ران و کوشتنی وڵاخه‌کانی ئه‌وان، زیادی کرد: له ناوچه سنوورنشینه‌کانی ئێران که کارگه و پیشه‌ییه‌کی گونجاو بوونی نییه، نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڵبهرانه تووش بن که له بیری دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیانن.
بواری ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له ناوچه سنوورییه‌کان ده‌بێ بڕه‌خسێندرێت
ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵک له مه‌جلیسی ده‌یه‌م درێژه‌ی دا: بواری هه‌لی کار له ناوچه سنوورییه‌کان ده‌بێ بڕه‌خسێندرێت تاکوو به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره قاچاخێک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شیاو ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که زۆربه‌یه‌ک له قاچاخچیانی گه‌وره که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هاورده‌ی گه‌وره له ده‌روازه فه‌رمییه‌کان به‌رپرسان لێیان خافڵ ده‌بن، وتی: تووشبوون له‌گه‌ڵ کوڵبه‌ران که له ئابووری ناوچه‌یی له ناوچه سنوورییه‌کان ڕۆڵێکی گرینگ‌یان هه‌یه، نابێت بێته قوربانی قاچاخی گه‌وره.
ڕێکارێک بۆ تۆمارکردنی هاورده و هه‌نارده‌ی کاڵاکان به شێوه‌ی جانتایی ئه‌نجام بدرێت
که‌بیری به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێکارێک بۆ تۆمارکردنی هاورده و هه‌نارده‌ی کاڵاکان به شێوه‌ی جانتایی ئه‌نجام بدرێت، وتی: له ئه‌گه‌رێکدا که کوڵبه‌ران بدۆزرێنه‌وه، ده‌توانین بۆ ئابووری ئه‌وان ڕێچاره‌یه‌ک بدۆزینه‌وه و به دڵنیاییه‌وه ڕێگری ده‌کرێت له خهساربهرکهوتنی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له‌م ڕێگایه‌وه.
بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵک له ناوچه سنوورییه‌کان ده‌بێ ڕێچاره‌یه‌ک بدۆزینه‌وه
ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵک له مه‌جلیسی ده‌یه‌م به ئاماژه به‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌وڵێک بۆ پشتیوانی له ئابووری ناوچه‌یی له ناوچه سنوورییه‌کان ئه‌نجام بدرێت، زیادی کرد: به‌له‌به‌رچاوگرتنی که‌مبوونی که‌لوپه‌له‌کان و نه‌بوونی بارودۆخی ئاسایشیی گونجاو له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران ده‌بێ ڕێچاره‌یه‌ک بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه بدۆزرێته‌وه.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕوونیشی کرده‌وه: له ئه‌گه‌ری له‌به‌رچاوگرتنی ده‌روازه فه‌رمییه‌کان بۆ هاتوچۆی کوڵبه‌ران ده‌توانین ڕێگری بکه‌ین له ڕوودانی ڕووداوه ناحه‌زه‌کان و ئابووری ناوچه‌یی له ناوچه سنوورییه‌کان به‌هێز بکه‌ینه‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٥٣
News ID: 779356
کۆڵبه‌ری پیشه‌یه‌کی پڕمه‌ینه‌ت و پڕ زه‌حمه‌ت که به ئاوڕنهدانی به‌رپرسان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ تووشی مه‌ترسییه‌کی نوێی له هه‌ژاری ده‌بن، له حاڵێکدا که قاچاخچیانی گه‌وره به خافڵ بوونی داموده‌زگا به‌رپرسه‌کان ڕۆژله‌دوای ڕۆژ فرزتر له پێش چالاکییه‌کانیان درێژه ده‌ده‌ن.